کاتى کڕینى جل و بەرگى جەژن نییە ! تۆ لەوان زیرەکتر بە .

بیلال سەعید، رۆژنامەنووسى ئابوورى
یەکێک لە رێگاکانى فرۆشیارى زیرەک قۆستنەوەى بۆنەکان و سود لى وەرگرتنیانە بۆ فرۆشتنى زۆرترین کاڵاى ماوەى مۆڵ و بازارو فرۆشگاکان، بۆیە ئامۆژگاریتان دەکەم هێچ کات بیر لەوە مەکەرەوە کە پێویستە جل و بەرگێکى تایبەت و شیک بۆ بۆنە و جەژنەکان لە پێش چەند رۆژێک لە بۆنەکە بکرێت.
وەک لەکوردەوارى دەگوترێت :”تا پییەکانى تەڕ نەبوو، نەیزانى زستان هاتووە و پیویستى بە پێڵاوە” بۆیە پیویستە ئاگاداربێت و پرۆسەیەک لەژیانى خۆت پەیڕەو بکەێت ئەویش کڕینى جل وبەرگ و پێویستییە بەبەردەوامى نەک تەنیا لەکاتى بۆنە و جەژنێکى دیاریکراو، لەبەرچەند خاڵێک:
زۆرێک لە فرۆشیارەکان کاڵا وجل وبەرگێکى زۆریان لە ساڵانى ڕابردوو لە فرۆشگاکان ماوەتەوە، بەسود وەرگرتن لە قەرەباڵغى بازارو کەمى دەرفەتى کڕیار هەمووجۆرە کاڵایەک نمایش دەکەن و زۆرجار ئەو جل و بەرگ و کاڵایە مارکەکەى لەبازار کڕیارى نەماوە وبەتۆى دەفرۆشنەوە.
زۆرێک لەفرۆشیارەکان جگە لەوەى جەژن دەکەنە دەرفەتێک بۆ ساغکردنەوەى جل وبەرگى کۆن، بەهەمان شێوە ئەو جل وبەرگە نوییانەى کە دەگاتە دەستیان بەنرخێکى گرانتر دەیفرۆشنەوە لەبەرئەوەى خواست لەسەرى بۆ چەند هێندە بەرزدەبێتەوە، چونکە زۆرێنەى خەڵکی جل و پێداویستی جەژن دۆ ڕۆژ پێش جەژن دەکڕن، ئەمەش شتێکی هەڵەیە.
لەئەنجامى قەرەباڵغى شوێنەکانى فرۆشتن و کەمى دەرفەت لەبەردەم کڕیار زۆرجار پێکدادان لەنێوان کڕیارو فرۆشیار لەسەرەتاکانى رۆشتنە بۆنەیەکى نوێى دروست دەبێت، چونکە هەریەک لەوان پیویستى بە دەرفەتى زیاتر هەیە بۆ فرۆشتن و بۆ کڕیار کە ئەو دەرفەتە لەو کاتە زۆر کەمبووەتەوە.
بەڵام ئەگەر پێویستییەکانى جەژن و بۆنەکان پێش یان پاش بۆنەکان بکڕین چى سود دەکەین:
دەکرێت تۆ جیاواز بێت جلی جەژن و بۆنە جیاوازەکان چەند رۆژێک دوای جەژن بکڕیت و هەڵی بگریت بۆ جەژنی داهاتوو، بەهەمان شێوە بۆ بۆنەکانی تری وەک نەورۆز و رۆژی لەدایکبوون، دەتوانی شتەکان دوای بۆنەکە بکڕیت و بۆ ساڵی داهاتوو بەکاری بهێنی، بەمەش پارەیەکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە.
لەهەمان کات کاتێک دەرفەتى زیاتر لەبەردەست بوو جۆرى جل و بەرگ و کاڵاى جیاواز دەبینێت و دەکرێت جل و بەرگێک کە دەیکڕێت بتوانی بەچەند شێوەیەک سودى لى وەربگرێت و ڕچاوى جل وبەرگەکانى پیشترت کڕدبێت بۆ رێکخستنى چۆنیەتى لەبەرکردن و شیک پۆشکردنى خۆت.
جگە لەوەى کەدەکرێت پارەیەکى زیاترت بۆ بگەرێتەوە، تەنیا بۆ گۆرێنى کاتى کڕین، بەهەمان شیوە دەرفەتێکى زیاتر بۆخۆت دەڕەخسێنێت بۆ ئەو پرۆژانەى خۆت کە ئەگەر پیویستى بە پێش بۆنەکان هەبێت بۆ فرۆشتن بەتایبەت ئەوانەى کە وەک تۆ بیرناکەنەوە لە کڕێنى پێش جەژن و پاش جەژن.

ليست هناك تعليقات