ڕێکلام چی یە ؟

پێناسەى ڕێکلام : چالاکیەکی پلانداندراوە کە لەسەر بنەمایەکی زانستی و هونەرى ئامادە دەکرێت ، مەبەست لێ ى دروست کردنى داواکارى و حەزە لەسەر کاڵا یان خزمەت گوزاری یان شوێنێک یان بیرۆکەیەک . کە پەیرەو دەکرێت بەرامبەر بە بڕێک پارە ، دەگوازرێتەوە لە ڕێگاى هۆکارەکانى ڕاگەیاندن تاوەکو کاریگەرى پۆزەتیڤ بکاتە سەر ئەو کەسەى پێ ی دەگات .

مەبەستەکانی ڕێکلام
ڕێکلامی ڕاگەیاندن(ابلاغي)
ڕێکلامی ڕازیکاری (الاقناعي)
ڕێکلامی بەبیرهێنانەوە (تذكيري)

سودە گشتیەکانی ڕێکلام
-ڕێگەیەکە بۆ زیاد کردنى بەکارهێنانى کاڵا .
-زیاد کردنى فرۆشتن لەو کاتەى کە وەرزى بابەتەکە کۆتایی دێت .
-دروست کردنى وێنەیەکى پۆزەتیڤ لەسەر پرۆژەکە .

جۆرەکانی ڕێکلام
ڕێکلامی بینراو ( تەلەفزیۆن ـ ئینتەرنێت)
ڕێکلامی بیستراو (ڕادیۆ)
ڕێکلامی خوێندراو (ڕۆژنامە ـ گۆڤار ـ نامەی مۆبایل و ئینتەرنێت ـ تابلۆ)

جۆرەکانى ڕێکلامى خوێندراو

رۆژنامە

سودەکانى رٍێکلام کردن لە رۆژنامە
-هەرزانی لە نرخ .
-گەیشت بەو کەسانەى لەدواى زانیارى دەگەڕێن .
-دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەست لەڕووى جوگرافی.

خراپی ڕێکلام کرد لە رۆژنامە
-کورتى ماوەى ڕێکلامەکە ( واتە ئەو رۆژنامەیە زوو زوو چاپی نوێ ی لێ دەردەچێ ).
-کەمی خوێنەر ( بەهۆى تەکنەلۆژیا خوێنەرى رۆژنامەکان بەرێژەیەکى بەرچاو کەمی کردووە ).
-نەبوونی دەنگ لە ڕێکلامەکە .


گۆڤار

سودەکانى رٍێکلام کردن لە گۆڤار
-ئاسانى لە هەڵبژاردن ( واتە خوێنەر دەتوانى لەو گۆڤارە تەنها ڕێکلامى تۆ بخوێنێتەوە).
-تواناى گەیاندنى زانیارى زۆر .
-دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەست لەڕووى جوگرافی.
-هەڵبژاردنى چینی مەبەست .

خراپیەکانى رٍێکلام کردن لە گۆڤار .
-دواکەوتن لە گەیشتن بە خوێنەر.

-جۆرەکانى رێکلامى شوێنى
-ستیکر و فلیکس لەسەر جام و دیوارى باڵەخانە .
-تابلۆى پلاستیکى ڕووناک .
-شاشەى ڕێکلامی.

جۆرەکانى ڕێکلامى بینراو
1-تەلەفزیۆن
2-ئینتەرنێت

سوودەکانى ڕێکلامى تەلەفزیۆن
-گەرەنتى گەیاندن بە زۆرترین بینەر.
-نوێکارى و دیزاین لە جۆرى ڕێکلامەکە.
-تەلەفزیۆن هاوڕێى بینەرە .
-تەلەفزیۆن خەندە ئامێزە بە هۆى زۆرى بەرنامەکانی.

خراپی ڕێکلامى تەلەزیۆن
-گرانى لە نرخ .
-درەنگ دووبارە دەبێتەوە .
-کورتى ڕێکلامەکە لە ڕووى گەیاندنى مەبەست.
-زۆر دووبارە کردنەوەى ڕێکلامەکە دەبێتە هۆى بێزار بوون.
-نەتوانینی هەڵبژاردن / واتە لەناو کۆمەڵێک ڕێکلام ناتوانى خۆت هەڵی بژێرى .

سووەکانى ڕێکلامى ئینتەرنێت
1-گەیشت بەو کەسانەى لەدواى زانیارى دەگەڕێن .
2- رووپۆش کردنى ڕێکلام لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى.
3-بەکارهێنەرى ئینتەرنێت دەتوانێت بە ویستی خۆى سەیرى بکات و بیخوێنێتەوە .
4-هەرزانى لە نرخ.
5-توانینی هەڵبژاردن / واتە لەناو کۆمەڵێک ڕێکلام دەتوانى خۆت هەڵی بژێرى

ڕێکلامی بیستراو

ڕادیۆ
سووەکانى ڕێکلامى ڕادیۆیى.
1-هەرزانى لە نرخ.
2-زۆر گوێبیستنى پەیامەکە .

خراپی ڕێکلامى ڕادیۆیى
1-نەبینینى ڕێکلام بە چاو .
2-نەتوانینی هەڵبژاردن / واتە لەناو کۆمەڵێک ڕێکلام ناتوانى خۆت هەڵی بژێرى .

پلەکانى گەیاندنى مەبەست لە ڕێگاى رێکلامەوە
1-قۆناغى هەست پێکردن
2-قۆناغى زانین
3-قۆناغى خۆشەویستن
4-قۆناغی هەڵبژاردن
5-قۆناغی ڕازیکردن
6-کڕین

پلاندانان بۆ ڕێکلام کردن
1-چاودێرى کردنى بازاڕ
2-هەڵبژاردنى جۆرى ڕێکلامەکە
3-دیارى کردنى مەبەستى ڕێکلامەکە
4-دانانى بوودجە

ليست هناك تعليقات