جیاوازی ده‌ستكه‌وتنی كار له‌ نێوان ژاپۆن و كوردستان

له‌ هەسارەی ژاپۆنەوە ||
هەندێک گەورە کۆمپانیای ژاپۆنی کارمەند بۆ هەتا هەتایە دەدامەزرێن، هەر کە خوێندکار زانکۆ تەواو دەکات ڕاستەوخۆ دەست دەکات بەئیش هەتا پێش ئەوەی شارەزایش پەیدا بکات. کۆمپانیا خۆی یارمەتییان دەدات و فێریان دەکات و شارەزایان دەکات تا بچنە سەر ئیش. ئەم ڕێگایەش سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست هێناو و وایکردووە کۆمپانیاکە ڕێژەی بەرهەم و قازانجی بەرزبێتەوە. بەهۆی ئەوەی ئەو کارمەندە تازانە هەست دەکەن کۆمپانیا متمانەیان پێدەکات بۆیە بە دڵسۆزیەوە هوموو کارەێک دەکەن وەک وەفایەک بۆ خاوەنی کۆمپانیاکە.
سەرچاوە : https://goo.gl/Nhz1ec
لە سەیرترین و نامۆترین هه‌ساره‌ - کوردستان ||
لەوێ گرنگ نیە بڕوا نامەت هەبێت , گرنگ نیە شارەزای یان نا , گرنگ نیە چیت تەواو کردووە تەنها کەسێکی پلە دار یان بەرپرسێک بناسە یان کوڕی وەزیر یان ئەندام پەرلەمان یان کەسێک ناو حیزبێک بە ڕاستەوخۆ کارت دەستدەکەوێت و لەدوای ماوەیەکی کورت دەبیت بە لۆرد. یان ئەگەر ڕەگەزت مێیە و جوانی و ناسکی ئەوا ڕاستەوخۆ وەرگیراوی هەتا ئەگەر کەسیش نەناسیت (ئیتر وه‌كو دووربین به‌سه‌رته‌وه‌ ده‌بن). بەڵام ئەگەر نێری و هۆكارت نیە و کەس ناناسیت ئەوا گرنگ نیە ئەندازیار یان هەر بەشێکت تەواو کردووە کار نیە ، یان دەبێت ببیت بە چەکدار یان کرێکار یان خزمەتکار لە دوای 16 ساڵ خوێندن ئەگەر هەبێت یان ... ئێوە بڵێن..
سەرچاوە : خەڵکی کوردستان
(لاپتۆپه‌كه‌شم ووزه‌ی تیا نه‌ماوه‌ ، كاره‌بایی نیشتمانیش نیه‌ فریاكه‌وم پۆستی تر بڵاوكه‌مه‌وه‌ باشه‌...) بۆ زانیاریتان ڕێژەی بێکاری لە کوردستان لە %14 یە لە ئێستادا.
زانستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

ليست هناك تعليقات