چۆن بتوانین داهاتویەکی باشتر بونیاد بنێین

ئامادەکردنی : محمد بایز

گەر دەتەوێت ڕۆژەکانی ژیانت پڕشنگدارتر و ئومێدبەخشتر بن لە پێناو بەیانییەکی باشتر و داهاتویەکی چاوەڕوانکراودا، دەکرێت سود لەم چەند تێبینییە ناوازانەی خوارەوە ببینیت.

> بەکارهێنانی ئینتەرنێت .


ئایا تۆ ئینتەرنێت تەنها بۆ بەسەربردنی کات لە تۆڕە کۆمەڵێ‌یەتییەکان بەکاردەهێنیت؟ یاخود بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی کۆرسی ئۆنلاین بەکاری دەهێنێت، بۆ بەهێزکردنی توانا مرۆییەکانت.

> بزانە هەرڕۆژێک چ فێربویت.


لەکاتی خۆ خەریک کردن بە خوێندن و خوێندنەوە ی سەرچاوە هەمە جۆرەکان دەربارەی هەربابتەێک کە تۆ خوازیاریت تێیدا ئەسپی خۆت تاوبدەی، ڕۆژانە بەکورتی بینوەسەوە و پێیدا بچۆوە بزانە ئەمڕۆ و دوێنێ چ بەروەپێشچونێکت بە خۆوە دیوە.

> لیستێک دروستبکە .

بە تێپەڕبوونی کات نەک تەنها لیستی ئەو  کارانەی کە بە نیازی بیانکەیت ، بەڵکو لیستێك بۆ ئەو کارانەی کە کردوتە و ئەوەی بەدەستت هێناوە دروست بكە، تاوەکو زیاتر هانت بدات و دڵت پێ خۆش بێت.

> یاریکردن بە مێشک


مەبەستم لە یاریکردن بە مێشک ئەوەیە هەندێک جۆری یاری بکەیت کەوا تەرکیزێکی تەواو وردیان دەوێت وەکو شەتڕەنج و جۆرەکانی تری یاری کاغەز، بۆ ئەوەی زیاتر فەرمانە دەماریی ڕاگەیاندنییەکانی مێشک چالاکتر بکەیت.

> هاوڕێیەتی کێ دەکەیت؟

کە دێتە سەربابەتی هاوڕێ گرتن و هاوڕێیەتی کردن با هەمیشە هاوڕێکانت لە خۆت زیرەکتر و کارامەتر بن ، نەوەکا تۆش بهێننە ئاستی کەم توانایی و بێبەهرەی خۆیان گەر لە تۆ ناچالاکتر و کەم تواناتر بوون،

> خوێنەرێکی باش بە


هەمیشە یاوەری کتێبە پڕخوێنەر و ڕۆژنامەوگۆڤارە زانستی و کۆمەڵایەتیەکان بیت، تاوەکو دور و نزیک سود لە کۆی بەسەرهات و ئەزمونی پاڵاوانەکانی ناو ئەم کتێب و چیرۆکانە وەربگریت، زیاتر لەوەش بیرۆکەی تازەو بێ وێنە دەتوانیت لەم گۆڤار و ڕۆژنامانە و پەڕاوانە وهەڵێنجیت لە ژیانی ڕۆژانەتدا سودیان لێببینی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانت.

> بۆکەسانی تری ڕونبکەرەوە


وانەیەک یاخود بابەتێکی تازە کەوا زۆر باش توانیوتە کۆنتڕۆلی بکەیت و لە هەموو ڕویەکەوە لێی تێگەیشتبێتی، بە ڕونکردنەوەی بۆ کەسانی تری دەوروبەرت زیاتر لە دڵ و دەرونتدا دەچەسپێت و بیرت ناچێتەوە.

> زمانێکی تر فێرببە


گەر دەتەوێت دنیابینیت و هەلی کارت دوو هێندە و سێ هێندە زیاتر بێت لە ئێستاو داهاتوتدا، درەنگە و زوو نییە خۆت فێری زمانی دووەم و سێیەم بکە.

> ڕێستێک وەربگرە
یاری و کار و چالاکییەکانی لە کاتی خۆیدا ئێ‌ڕاستە بکات و بیریبێتەوە.

ليست هناك تعليقات