ئەگەر زیرەک بیت دەتوانى کڕیار بکڕیت!
بیلال سەعید، رۆژنامەنووسى ئابوورى
مۆبایلەکەى بەدەستیەوە گرتووە و خەریکى چێک کردنى نامەکانى فەیس بووکە و هەر پرسیارێکى لی َدەکەیت زۆر بە بێزارى وەڵامت دەداتەوە! فرۆشیارەکەى تەنیشت دوکانەکەیشى چاوى لەسەر کچ و ئافرەتانى ڕێبوارى سەر ڕێگایە و هەر پرسیارى لێدەکەیت، ئەم کاڵایە بەچەندە؟ بێ ئەوەى سەیرى چاوت بکات وەڵام دەداتەوە و نرخەکان بەدەنگى بەرز دەڵێت.
ئەو دیمەنانە و چەندین دیمەنى دیکە لە نێو بەشێکى زۆر لە بازاڕەکانى کورد دەبینم و ئێوەش بینیوتانە، بەڵام لەگەڵ بینینى ئەو دیمەنانەى فرۆشیارەکان، بۆخۆم زۆرجار دوورکەوتومەتەوە و ووتومە هیچ مەجبور نیم لە کەسێکى وا شت بکڕم!
لەبەر ئەوە ئەگەر کڕیارت کەمە و ناتوانى هاوشێوەى هاوڕێکانت کاڵا بفرۆشیت، بزانە کە گرفتەکە کڕیارەکانت نییە، بەڵکو نەزانین و بەکەم سەیرکردنى کڕیارەکانتە لەلایەن خۆتەوە، تۆى فرۆشیار ئەگەر لە خەمى پێشکەوتنى کار وقازانجى، پیویستە بزانیت کە چۆن کڕیارانت دەکەیتە ئامانج، رێزیان لى بگرە و بەرهەمى ناوازەیان پێشکەش بکە.
لەبەرئەوە تۆى خاوەن پرۆژە، پێویستە ئاگاداربیت و بیربکەیتەوە ئەوە تۆ نیت کە مووچەو و بژێوى خۆت و کارمەندەکانت دابین دەکەیت، ئەوە کڕیارەکانتە کە داهاتووى پرۆژەکەى تۆ و مووچەى تۆ و کارمەندانى پرۆژەکەت دیاری دەکەن، بۆیە زۆر فرۆشتن بە زانینى مامەڵەکردن دێتە بوون، کە ئەوەش دەبێتە هۆى زیادبوونى داهاتى خۆت و کارمەندەکانت.
هەبوونى تۆ لەبازار پەیوەستە بەکڕیارەکانى تۆ، گرنگە شانازى بە زۆرترین کڕیار بکەی لەبازاڕ، پیویستە فرۆشیارو بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکان بەهەبوونى کڕیارەکانیان دڵخۆش بن، لەبەرئەوە کڕیارەکان کە داهاتووى پرۆژەکانى تۆ بەهێز دەکەن یان کۆتایى پێدەهێنن.
ئەوە ئێمەى خاوەن پرۆژە نین مووچە دابین دەکەین، بەڵکو تەنیا سەرپەرشتى دەکەین و بەرێوەى دەبەین، بەڵام کڕیار ناوەندەى سەرەکییە لە بازاڕو کێبرکێ بۆیە کڕیار دابینکارى مووچەیە.ئەگەر دەتەوێت پرۆژە و کارکەت سەرکەوتووبێت، هەوڵى ڕازیکردنى کڕیارەکانت بدە و ڕێز لە خۆیان و کات و پەیوەندییەکانیان بگڕە، لەبەرئەوە من پێم وایە ئەوەى کە پێویستە بێتەدى ڕاکێشان و ڕازیکردنى کڕیار نییە بەتەنیا، بەڵکو ئەگەر بزانیت دەتوانى کڕیار بکریت.
یەلڵا لەمەش یارمەتیت دەدات وچەند ووشە و مامەڵەیەکى سادەت بۆ دەخاتە ڕوو بۆ ئەوەى بتوانیت کاریگەرى لەسەر کڕیارەکانت دابنێ:
وەڵامدانەوەى سڵاوکردن و بەخێرهاتن کردن، ئەگەر دەرفەت هەبوو ئاو یان شیرینییەکى پێشکەش بکە.
پرسیارکردن سەبارەت بەوەى چۆن دەتوانیت هاوکارى بکەیت و یارمەتى بدەیت لەوکاڵایەى ئەو پیویستیەتى بیدۆزێتەوە.
لەئەگەرى نەبوونى کاڵاى داواکراو، هەوڵبدە ڕینمایى بکە بۆ نزیکترین و باشترین جێگا کە ئەو کاڵایەى لییە و واباشترە لەجیاتى ڕینمایى کردن، کارت نەبێتە سەر زەنشت کردنى کاڵاى بەرامبەر.
لەکاتى هەبوونى کاڵاکە لاى تۆ، هەوڵبدە وردەکارى تەواوى لەسەر کاڵاکە بۆ ڕوونبکەرەوە و ڕاى خۆتى لەسەر جۆرەکان بۆ ڕوون بکەرەوە بەڵام با خۆى بڕیار لەسەر هەڵبژاردەى خۆى بدات.
ئەگەر کاڵاکە بەشێوەیەک بوو، پێویستى بەگۆرینەوە یان گێڕانەوە هەبوو، پێش ئەوەى کڕیار داوابکات، بۆخۆتان پێشنیارى بۆ بکەن ئەگەر پێویستى کرد دەیگۆرینەوە یان وەریدەگرینەوە.
ئەگەر لەیەک جۆر کاڵا چەند نرخێکى جیاوازت هەیە، هەوڵبدە بۆ نرخى هەریەک لەوانە ڕوونکردنەوە بدەى کە پەیوەندى بە کوالێتى یان گۆڕانى نرخى دراو یان جۆرى کاڵا بەپێى ووڵاتەکانەوە هەیە.
لەئەگەرى نەبوونى پارەى پێویست (دراوى بچوک) بۆ گێڕانەوەى زیادەى ئەو پارەیەى پێت دراوە، هەوڵبدە بە جۆرێک مامەڵە بکە بڕێک پارەى تۆ لاى کڕیار بمێنێتەوە، ئەم حاڵەتە دەرفەتێکى باشە بۆ گەڕانەوەى کڕیار بۆ لاى تۆ.
وەک چۆن لەگەڵ هاتنە ژورەوەو کڕین رێزت لێگرتووە، هەوڵبدە لەکاتى دەرچوون لە فرۆشگاش بەهەمان شێوە بەرێزەوە بەرێی بکەى لەبەرئەوەى کڕیارى سبەیى تۆ دەبێت
هەوڵبدە رێگاى پەیوەندیکردن بەکەسەکە بدۆزیتەوە، بۆ نمونە ئەگەر کاڵایەکى دەوێت و لاى تۆ دەست ناکەوێت، بڵى ئەگەر بتانەوێت دەتوانم بۆتان پەیدا بکەم و ژمارە مۆبایلى لى وەربگرە، لەکاتى هێنانى کاڵاکە پەیوەندى پێوە بکە.
پێش رۆشتنە دەرەوەى ، هەوڵبدە بزنس کارتى خۆت بدە کڕیار بۆ ئەوەى پەیوەندى لە نێوانتان دروست بێت و ئەگەر کاڵاکانت لەسەر ئەکاونتى فەیس بووک و ئینستگرام دانرابوو، ڕێنمایى بکە بۆ ئەوەى سەردانى ئەکاونتەکانتان بکات.

التعليقات على الموضوع