چۆن دووبارە دەبیتەوە بە کەسێکی داهێنەر لە کاردا
گرنگ نییە لە کارەکەماندا بە کوێ گەیشتوین، بەڵام بێ ئاگا هەمیشە دەمانەوێت لە شتگەلێکدا گۆڕانکاری بکەین، سەرەتا پێویستە کە بۆ ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییانە واز لە کۆمەڵێک شتی دیکە بهێنین بۆ ئەوەی ڕێگە بدەین گۆڕانکارییەکان ڕووبدەن، لە هەمووی گرنگتر دانپێدانانە بە پێویستی ئەو گۆڕانکارییانە وهاوێشتنی هەنگاوە بۆ بەدی هێنانیان.
ئێمە لە یەلڵا ەوە چەند ڕێگایەکی سەلمێندراوی زانستیتان پێشکەش دەکەین کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی دووبارە ببیتەوە بە داهێنەر لە ژیانی پیشەییتدا.
توانا و کارامەی نوێ فێرببە
زانست دەڵێ 10000 هەزار کاتژمێر ڕاهێنان بە تەنها بەس نییە بۆ فێربوونی توانای نوێ ، بەڵکو چەندان هۆکاری دیکەش کاریگەرییان هەیە لە سەر بەدەستهێنانی کارامەی نوێ لەوانە چەندێتی توانای فێربوون و ئارەزووی کەسەکە بۆ ئەو شتەی دەیکات، ئەگەر تۆ دەتەوێت بە تەواوی لە شتێکدا کارامە بیت ئەوا لەپێشدا دڵنیابە کە تا ڕادەیەکی گونجاو ئەو شتەت خۆش دەوێت کە هەوڵی بۆ دەدەیت.
کەسانی تازە بناسە
هەرگیز هەستت بە ترس کردووە کە دەچیتە ژوورێکەوە پڕیەتی لە کەسانی شارەزای کار ؟ ئاساییە ئەو هەستە چونکە کەسانی دیکەش وەهان، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هەوڵ بدەیت لەو بۆنانەی کە کەسانی شارەزا تیایدا ئامادە دەبن ، خەڵکی نوێ بناسیت ، دوای ئامادەبوونت لە چەند بۆنەیەکدا دەبینیت کە کەسانێکی شارەزا لە چەندین شوێن و کۆمپانیای جیاواز دەناسیت کە ئەمەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی کاری تازە یاخوود کارامەی نوێ.
جلوبەرگی تازە بکڕە
لەوانەیە بڕوا نەکەیت بەڵام لیکۆڵینەوەی زانستی سەلماندویەتی جۆر و ڕەنگی جلوبەرگ کاریگەری هەیە لەسەر شێوازی کاری ڕۆژانەمان هەر بۆیە پێشنیار دەکەن کە جلوبەرگی نوێ و جیاوازمان هەبێت.
کاری خۆبەخشی
جگە لە باشتر کردن و بەهێز کردنی سیڤییەکەت ، بەشداری کردن لە کارە خۆبەخشییەکان هەستی باوەڕبەخۆبوونت لەلا بەهێزتر دەکەن، لەهەمان کاتیشدا بە ئەزموون و خەڵکی نوێت دەناسێنن.
بیر لە گۆڕینی کارەکەت بکەرەوە
ئەگەر بۆ ماوەیکی زۆرە هەمان کار دەکەیت ئەوا پێویستە بیر لە گۆڕینی کارەکەت بکەیتەوە ، زانست دەری خستوە ئەو کەسانەی لە قۆناغی کاری ناوەندیدا کارەکانیان دەگۆڕن، وزەوگڕوتینێکی زیاتر لە کارە نوێیەکەدا بەکاردێنن، پێویست نییە کە ژیانێکی ئارام و دابینکراوت هەبێت ئەوکات کارەکەت بگۆڕیت چونکە لە وانەیە بە گۆڕینی کارەکەت بتوانیت ژیانێکی ئارام و دابینکراو بەدەست بهێنیت.
گرنگ نییە چەندە کەسێکی بەرهەمهێنەریت لە کارەکەت هەمیشە لە ڕۆژەکەتدا کاتی بە فیڕۆچوو بوونی هەیە ، هەوڵ بدە ئەو کاتانە دەستنیشان بکەیت و لە ئامانج و چالاکی دیکەدا سوودی لێببینیت .

التعليقات على الموضوع