هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی سیڤی (هۆشه‌نگ .أ . حمدامین)


دوای ئەوه‌ی تێبینی ئەوەم کرد ھیچ فێرکاری و نوسراوێک بوونی نییە لەسەرچۆنێتی نوسین و داڕشتنی (CV) بە زمانی کوردی، بەپێویستم زانی ھەوڵ بدەم لە رێگەی نوسینی ئەم بابەتەوە خزمەتێکی بچوکی گەنجانی کوردستان بکەم، چونکە دڵنیام زۆر گەنجی بەتوانامان ھەیە کە بەھۆی نادروستی دارشتنی (CV)یەوە لە زۆر ھەلی کار بێبەش بوون، بۆ ئەوەی لە ئێستا بەدواوه‌ توشی کێشەی لەو جۆرە نەبن ئەم بابەتەم بۆ ئامادەکردوون، بەو ھیوایەی زۆرترین گەنجی کورد لێی سودمەندبن.
چه‌ند تێبیه‌نیه‌ك بۆ نووسینی سیڤی
مەھێڵە (CV)یەکەت لە دوو پەڕە تێپەڕ بێت.
ناوی تەواوی خۆت و ناونیشان و ژمارەی مۆبایلەکەت لە سەرەوە یاخود لە سەرەتادا بنوسە.

لیستێک بۆ نوسینی کاری لەپێشینەت ئاماده بکە، واتە ئەو کارانەی لە پێشوودا کردووتە و شارەزایت تێیاندا ھەیە، بە کاری ئێستا دەستپێبکە، ئەگەر لە ئێستادا کارێکت نەبوو بە کۆتا کارت دەستپێبکە.

درێژە بە نوسین مەدە و بە کورتی و پوختی بنوسە و خۆت لە دوبارەکردنەوەی ووشە بەدوور بگرە.
تا ڕوونكردنه‌وه‌ و تێگه‌شتن له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاسان بێت پێویسته‌ ئه‌م به‌شانه‌ جیا بكه‌ینه‌وه‌:
به‌شی یه‌كه‌م: زانیاری كه‌سی
ئەو زانیارییە گرنگانەی کە پێویستە لەم بەشەدا بنوسرێت و لەناو (CV)دا بوونی ھەبێت ئەمانەن:
ناو: ناوی سیانیت بەشێوەیەکی دروست بنوسە.
به‌رواری له‌ دایكبوون
ڕه‌گه‌ز
باری خێزانی
پۆستی ئەلکترۆنی(Email): پۆستێکی ئەلکترۆنی شیاو و دروست بنوسە کە دووربێت لە ناو و ووشەی نەخوازراو، گەر ناوی خۆت یا نزیک لە ناوی خۆت بێت باشترە.
ژمارەی مۆبایل: ئەمە گرنگترینە لەم بەشەدا کە پێویستە بە ڕاستی بینووسی و بەردەوام ئاگات لە مۆبایلەکەت بێت کە نەکوژێتەوە و لەدەرەوەی بازنەدا نەبێت.
ناونیشان: لێرەدا پێویستە ناونیشانی نیشتەجێبونت بنوسیت کە پێکھاتبێت لە شار / گەڕەک / کۆڵان.
به‌شی دووه‌م: كورته‌یه‌كی پوخت
زۆرێک لەوانەی کە (CV) یەکەی تۆ یان ھەرکەسێکی تر ئەچێتە بەردەستی و ھەڵی ئەسەنگێنێت کاتێكی زۆری خۆی نادات بە خوێندنەوەی، چونکە بەدوای چەند زانیارییەکدا دەگەڕێت کە سەرنجی ڕابکێشێت، لێرەدا دەتوانیت بە نوسراوێکی زۆر کورت سەرنجی ئەم کەسە بەلای خۆتدا رابکێشی و وابکەیت پەسەند بکرێیت، بەڵام بیرت بێت لە ٤ بۆ ٣ دێڕ کەمتر بنوسیت باشترە.
بۆ نموونه‌:
ژمێریارێکی سەرکەوتووم لە کۆمەڵەی ژمێریارانی کوردستان، ئەزمونی ٤ ساڵی کاری ژمێریاریم ھەیە و لەو بوارەدا توانای فێرکردنم ھەیە.
شارەزاییم ھەیە لە پڕۆگرامەکانی ,word, Photoshop, web page maker (ناوی ئه‌و پرۆگرامانه‌ بنووسه‌ كه‌ خۆت ده‌یزانیت )، ئەزمونی ٢ ساڵی کارم ھەیە لە رۆژنامەی (*******) یاخود كۆمپانیای (******) یاخود ھەرشوێنێکی دیکە کە تۆ خۆت ئەینوسیت.
خاوەنی بڕوانامەی (*****) م لە (******) دا و ئەزمونی ٣ ساڵی کارم ھەیە لە (********) پاشان ساڵێک لە.” (******) كارم كردووه‌.
به‌شی سێهه‌م: كات و شوێنی كاری له‌ پێشینه‌ت یه‌ك به‌ دوای یه‌ك بنووسه‌
ئەم بەشە پەیوەندییەکی تەواوی بە بەشی پێشترەوە ھەیە و وەک تەواوکەرێکە بۆی، کاتێک لە بەشی پێشودا سەرنجی کەسی ھەڵسەنگێنەر رادەکێشیت، لێرە وردەکاری زیاتر دەخوێنێتەوە.
لێرەدا کارەکانی پێشووی خۆت دەنووسیت کا پێویستە وردەکاری کات و شوێن بخەیتە روو، ھەروەھا بە کاری ئێستات دەستپێ ئەکەیت ئەگەر ھەبوو، ئەگەر نا ئەوا کۆتا کارت کە دەستبەرداری بویت، واتە لە کاتی ئێستاوە دەستپێئەکەیت و بەرەو رابردوو نەک بە پێچەوانەوە.
به‌م شێوه‌یه‌:
بە ناوی کاری ئێستا یان کۆتا کارت دەستپێبکە. (واتە ناوی کارەکە).
پاشان بەرواری دەستپێکردنی کارەکە ھەروەھا بەرواری وازھێنان.
دواتر ناوی شوێنی کار.
ئێستا کورتەیەک لەسەر شوێنیکارەکەت بنوسە. (ھەمو شوێنێکی کار لای ھەمو خەڵک ناسراو نییە و ھەروەھا ئەم بەشە رادەی تێگەیشتنی تۆ دەرەخات لە شوێنی کارەکەت).
دواتر کورتەیەک لەسەر ئەرکی خۆت بنوسە لە شوێنی کارەکەت، بیرتبێت زانیاری زۆرتر مەنوسە و موبالەغە مەکە لەم رونکردنەوەیەدا. بۆ نمونە ئەگەر ئەرکی تۆ (بەڕێوبەری پڕۆژەکان) بوو مەنوسە “من وەکو بەڕێوبەری پڕۆژەکان کارم ئەکرد” چونکە ئەمە خۆی لە ناوی ئەرکەکەتدا دیار و روونە.
لە کۆتاییدا گرنگترین دەستکەوتەکانت بنوسە کە بە گرنگیان ئەزانیت جگە لەوەی کە ئەرکی خۆت بووە، لێرەدا پێویستە ئەرک و دەستکەوت جیا بکەیتەوە بۆ نمونە “کارەکانم بە باشی بەڕێوە دەبرد” یان شتێکی لەم جۆرە نابێت بە دەستکەوت بەڵکو پێناسەی کارێک بکەیت کە زۆر زوتر لە وادەی تەواو بونی بە سەرکەوتویی تەواوت کردبێت یاخود بڕی تێچونی کارێکت بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کردبێتەوە یاخود کارێکی جیاوزی گونجاوت ئەنجام دابێت. بەڵام پێویستە ١٠٠%ی ئەم زانیاریانە و ئەوەی ئەینوسیت راست بن و ئامادەبیت بۆ ھەر پرسیارێک کە لەم بەشەدا لێت بکرێت چونکە ئەگونجێ بەدواداچوون بۆ راستییەکەی بکرێت. جا باشتر وایە کارێک کە نەتوانیت لە بارەیەوە قسە بکەیت یان زانیاری زیاتر بدەیت نەینوسیت.
به‌شی چواره‌م: خولی ڕاهێنان
بە نوسینی کۆتا بڕوانامە کە بەدەستت ھێناوە دەستپێبکە و ناوی شوێن و کاتی بەدەستھێنان بنوسە. دواتر ناوی ئەو خولانەی کە ئامادەیان بوویت بنوسە ئەگەر ھەیە بە شوێن و ساڵی بەڕێوەچونی
خولەکەوە. وە زیاتر ئەو دەورانە بنوسە کە پاڵپشتی تایبەتمەندێتی پیشەییت ئەکەن.
لە کۆتاییدا گەر (CV) بەم شێوه‌یە داڕێژیت دڵنیام کێشەت نابێت و گەر گونجاو بیت بۆ ئەو شوێنەی لای تۆ خوازراوه و (CV) خۆت ناردووه بۆ لایەنی پەیوهندیدار و بەخت یاوهرت بێت پشت بە خوا وهردهگیرێیت.
به‌شی پێنجه‌م: زمانه‌كان
له‌م به‌شه‌دا لیستی ئه‌و زمانانه‌ بنووسه‌ كه‌ ده‌یانزانی، له‌گه‌ڵ نووسینی ئاستی لێهاتوویت له‌ ڕووی قسه‌كردن و نووسین و خوێندنه‌وه‌.
ڕاهێنان
بە گشتی ناتوانرێ گرنگی راهێنان و خۆ ئامادە کردن وەکو پێویست جەختی لەسەر بکەرێتەوە.گەڕۆك لە دووی کار زیاتر شارەزا ترە لە هونەری چاوپێکەوتن ئەگەر ماوەیەك بووبێ لە دووی کار بگەڕێت؛هەرچەندە گرنگترە بۆ ئەوانەی تازە لە دووی کار دەگەڕێن بزانن چاوەڕێ چییان لێ دەکڕێ لە کاتی چاوپێکەوتن و چۆن بە باشترین شیوە هەڵسوکەوت بکەن و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوەبە شێوازێك ڕەنگدانەویەکی پۆزەتیفانەی هەبێت لەسەر کەسایەتیان. بەردەوام زانیاری نوێت هەبێت لەبارەی ئەم جۆرە رەفتارە.
ئایا بواری پیشەسازی و ‌هێڵی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بە باشی تویژینەوەی لەبارەو کراوە
دەتوانی زیاتر کاریگەریت لەسەر خاوەن کار هەبێت و متمانەی بەدەست بهێنیت بە لیهاتووە گونجاوەکانی تۆ بۆ کارە کە ئەگەر بێتو شارەزایەکی تەواوت هەبێ لەسەر کۆمپانیاکەلە ڕووی پێگەی لە ناو بوارەکە، هێڵی بەرهەمهێنانی و چی چاوەڕوان دەکرێت لە پاڵیوراوێکی وەکو تۆ. کاتێك خۆت بە بەشێك لە وێنە گەورەکە بینیەوە دەتوانی باشتر وەڵامەکانت داڕێژیت،لیستێك لە لێزانیەکانت ئامادە بکە و چیرۆکەکانی سەرکەوتنت داڕێژە بە تایبەت ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەندیان بە پێویستیەکانی کۆمپانیاوە هەیە.
زووتر گەیشتن (بۆ چاوپێکەوتن)
ڕێز لە کاتی چاپێکەوتوان بگرە. هەوڵبدە بە ١٥ خولەك زووتر لە شوینی مەبەست بیت و خۆت سەرقاڵ بکە بە ووشەکانی بەکار هاتوو لەو کۆمپانیایە یان ئەو بوارە لە کاتی چاوەڕوان کردندا. هەر وەك چۆن دەتوانی جارێکی تر بە سیڤیەکە ت ووەڵامەکانتدا بچیتەوە کە ئامادەت کردوون تا زیاتر هەست بە حەسانەوە کۆنتڕۆڵ بکەیت لە کاتی چاوپێکەوتن. ئەگەر هاتوو رووداوێك روویدا و بووە هۆی دواکەوتنت لە چاوپێکەوتن، دڵنیابە لەوەی کە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بۆ چاوپێکەوتوو دەکەیت تا ئاگاداری بەکەیتەوە.
زۆر ئاگاداری یەکەم دەرکەوتنی خۆت بە(انتیباعی یەکەم)
وەکو پێشتر ووتویانە، هەلی دوومەت نابێت بۆ کردنی یەکەم خۆ نیشاندان بۆیە دڵنیا بە یەکەم دەرکەوتنی تۆ وەکو کەسێکی سەرکەوتوو و کٶڵنەدەر و ڕەوشت بەرز و پرۆفیشناڵ بێ، ئەوەی کە دەبێتە کەسێکی بەسوود بۆ تیمەکە.کاتێك چاوت بە کەسانی مەبەست دەکەوێت زەردەخەنە بکە وبەتینەوە دەست لە ناو دەست بخە و هوشیار بە کە لەسەدا ٦٠ زیاتری ئاماژەکان لەگەل چاوپێکەوتوان ئاماژەی بێ قسە کردنە. چاودیری زمانی لەش ، تەشەرەکان وئاوازی دەنگ بکە وە لە پیش چاو گرتنی چۆنیەتیو ڕیگای گەیاندنی زانیاریەکان لەوەیە وەکو ئەو قسانەی دەیکەیت گرنگی هەبێت. هێمن و بە ئاگا بە و بڕوا بە خۆبوونی خۆت نیشان بدە و پێشەگەریانە بە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان وچۆن دەیانگەینیت بە ئەوان.زۆر باشترە هەڵە بێت لە لایەنە خۆ پاریزەکە لە گفتوگۆکردنەکە لەوەی کە بە هەڵە بابەتەکە باس بکەیت و نارەزایی لە بەرامبەر بنەماکان و کەلتوری ئەو کۆمپانیایە دەربڕی.
وەڵامەکان لە چوارچێوەی بابەتەکە و بە کورتی بهیڵەوە
وەڵامی پرسیارەکان بە شێوەازێکی وورد و کورت بدەرەوە مەشڵەژێ و دڵنیا بە لە سەر بابەتەکە بـمێنیتەوە. چەند وەڵامەکەت درێژتر بێت بەرەو باسکردنی خاڵە لاوەزەکانت دەبات لە بیرت نەچی کە باشترە لەو ئاست و قۆناغەدا باسی لێوە نەکەی. ڕەوانی لە هۆش و کرداری بیرکردنەوەت نیشان بدە بە کردنی وەڵامەکانت بە کورتی و لەسەر بابەتەکە – ئەمە مانای ئەو نیە گفتوگۆکە بکوژیت بە ووشەی تەنها بەڵی یان نەخێر. جەخت لەسەر مانەوەی تۆنی پیشەگەریانە و رووخۆشی رێزگرتن بکە لەگەل وەڵامەکان کە بەهێزی و ئەزموونی تۆ ڕوون دەکاتەوە و چاوپێکەوتوان بە سەرسامی بهێلەوە بۆ زانینی زۆرتر.
ڕاستیەکان و ئەزمون وزانیاریەکانی رابوردوویان بە بیر بهێنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی وەڵامەکانت
دڵنیا بە لە پاڵپشتی کردنی هەموو وەڵامەکانت بە راستی و ژمارە تەواوەکان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی چاوپێکەوتوان ونیشانی بدە چاویکی تیژت هەیە بۆ دراو. بەتەواوی ئەو ئامانجانە ڕوونبکەوە کە گەیشتوی پێی یاخود زیاتر بە گەێشتن پێی و باسی ڕووداوە گرنگە پێوانەکراوەکان و بەژداربوونەکانت لە دراو بکە چی لە ڕووی بەدەستهێنانی قازانج یاخود هەلگرتن و هێشتنەوەی، لابردنی زەرەر یاخود بە پیچەوانەوە. زۆر دیاریکراوبە سەبارەت بە لێزانیەکانت باسی چیرۆکەکانی رابوردووت بکە بە پشتگریکردنی زانیاری ژمێردراو.
خاڵە بەهێزەکانت بزانە دڵنیا بە یەك جار دەیانگەینیت بە لایەنی کەمەوە
چاوپێکەوتوان لە دووی دامەزراندنی براوەیەكدان ئەوانەی خاوەنی تۆمارێکی بەدەستهێنانی سەرکەوتوون لە توانستی هاوشێوە لە رابردوودا. ئامادە بە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لە سەر سەرکەوتنەکانی رابردوو کە راستەخۆ کاریگەری دەکاتە کاری ئیستا و ئەو ئەزمونانە چۆن بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەستە بەڕۆلەکە، لە بیرت نەچی کە خاوەن کار لە دووی کەم کردنەوەی مەترسی دەگەڕێت بە دامەزراندنی پاڵێوەرێك کە رۆڵێکی هاوشیوەی یان لەم جۆرەی هەبێت لە رابردوودا و دەتوانێ ئەو لێزانیانە بهێنیت بۆ کاریگەری لەسەر کاری ئێستای. تەنانەت ئەگەر کاری رابردووت زۆر جیاواز بووبێت لە کاری ئێستات. تۆ دەتوانیت چیرۆکی سەرکەوتووت هەبێ کە بە شێوەیەکی راستوخۆ پەیوەستە بە پێوستیەکانی کارەکە بەمەش ڕووناکی دەخاتە سەر لێزانیە سەرەکیەکان و ڕوخساری کەسێتی ئاخۆ بنیادنەرە، دەستپێشخەرە،زیرەکی لە کێشە چارەسەرکردن، کارامەیی فرۆشتن، لیزانی لە گفتوگۆکردن، کارامەیی گەیاندن و پەیوندی کردن و هەتا دوایی.
تەرکیز لە سەر خاڵە لاوازەکان و بابەتە تایبەتیەکان مەکە
دوو لایەن کە جێگایان نیە لە قۆناغی چاوپێکەوتندا ئەوانیش خاڵە لاوەزەکان و ژیانی تایبەتی تۆیە. خۆت دووربگرە لە باسکردنی بابەتە تایبەتیەکان وەڵامی هەر پرسیارێك لەسەر خاڵە لاوازەکان یان بە ڕوون کردنەوەیەکی کورت یاخود لە جێ بوارێکدا دەتەوێت برەو بە کارامیەکەت بەیت یان بە دووبارەکردنەوەی خاڵی بەهیزت کە ڕەنگە زۆر بڕوا. یەکەمیان دەریدەخات کە تۆ دەزانی چی لیزانیەکی گرنگت پێویستە بۆ قووڵترکردنی کارەکە وە ئامادەییت تێدایە کاری لەسەر بکەیت ودووەم ڕێگەیان دووپات لەسەر نیشاندانی خاڵی بەهێز دەکاتەوە. هەروەها لەوانەیە بتوانی باسی خاڵێکی لاوز بکەیت کە هیچ پەیوەندی بە کارەکە نەبێت وەکو ئەگەر تۆ بۆ ڕۆڵێکی دروستکەر لە بریکاری راگەیاندن داواکاریت پێشکەش کردوە دەتوانی بلێێت کە لێزانی ژمێریار ی یان کارامەییەکانی بەڕیوەبردنی وەبەرهێنان بەهێزترین خاڵی تۆ نین وە تۆ زۆر ئاسودەی بە ڕۆڵی دروستکردن. هەرچیەك دەکەیت بابەتێك مەکەوە کە دەزانی هەلی وەرگرنتی تۆ بۆ دەستەبەرکردنی کارەکە کەم بکاتەوە وەك جەخت کردنەوە لەسەر کەمکورتیەکان بە تایبەت کە راستوخۆ پەیوەندی بە توانای تۆە هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو کارە.
پرسیار کردن
لیستێكی ئامادەکراو لە پرسیارەکان لە بەردەستت هەبێت کە دروستکردوە بۆ کارتێکردن لە خاوەن کار نیشانی بدە کە تۆ شارەزای لەگەل بابەتەکانی کۆمپانیا / پیشەسازی ئێستا. لیستێکی رێکۆپێك لە پرسیارکردن دەتوانێ گفتوگۆیەکی نایاب دروستبکات و خاوەن کار بەجێدەهێڵێت لەگەل ئەو بیرکردنەوەیەی کە تۆ خۆت زیرەکانە ئامادە کردوە و گەڕانی خۆت کردوە لەسەر کۆمپانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان.
قسەکردن وەکو ئەندامێك لە تیمەکە
ئەگەر تۆ گەڕانی خۆت کردبێ لەسەر کۆمپانیاکە و بوارو هێڵی بەرهەمەکەی بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەو کاتە دەتوانی وەکو کەسێك قسە بکەیت کە لە ناو کۆمپانیاکە کاردەکات وسەرسام دەبێ بە پێشبینی کردنت وەکو ئەندامێك لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان. بەردەوامی ڕێچکەی گفتوگۆکردنەکە بپاریزە بە دەرخستنی راستیەکانی فیربویت سەبارەت بە کۆمپانیا و بەرهەمەکانی وە پێش بڕکێکارەکان دەریدەخات کە چۆن خۆت پڕچەك کردوە بە لیزانیە بێهاوتاکانت و ئەزمونەکانت، دەتوانێ پۆزەتیڤانە کار بکاتە سەر دراو.
بە زوویی پرسیار لە موچە مەکە
زۆر زوو برسیار کردن لەسەر موچە لە چاوپێکەوتن وەکو بەکرێگیراوێك بەدرتدەخات. خاوەن کاری داهاتو لە دووی پەرۆشی بۆ خودی کارەکە دەگەڕێت، نەك تەنها موچەی پێشنیازکراو. زۆربەی کۆمپانیا گرنگەکان پیکاهاتەیەکی فەرمی موچەیان هەیە – بۆیە مەترسە پرسیار لە بارەیەوە بکەیت لە کاتی گونجاو. گەڕانی پێشتربۆ پێشبینیە راستەقینەکانی موچە یارمەتیت دەدا لە خۆلادان لە شڵەژان.
بەڵێن مەدە بە زیاتر لە توانای خۆت
بەڵێن مەدە کاتێك لە جێگایەكدا نیت بۆ گەیاندنی یان جێ بەجێکردنی. زیاد بڕوا بە خۆبوونت لە کۆتاییدا توشی گرفتت دەکات، لەگەڵ کاردانەوە مەترسیدارەکان، بەڕاستی دەبێ ئەو کارە قبووڵ بکەیت. پەروشانە پەرە بە لێزانیەکانت بدە بەڵام تەنها پشت بە ڕاستیەکان ببەستە

ئینجا بنچینەکانی چاوپێکەوتن ڕون دەکەینەوە
بنچینەکانی چاوپێکەوتن
ئەمانەی خوارەوە دوازدە خاڵی سەرەکین بۆ لە بەرچاوگرتنی تاوەکو چاوپێکەوتنە قورسەکەت بگوازیتەوە بۆ ئۆفەرێکی براوە.


-----------------


نووسه‌ر
Hoshang A Amadamin

لینك:

https://www.facebook.com/groups/528848973980871/permalink/746663775532722/


ليست هناك تعليقات