حه‌وت بابەت كە هەرگیز نابێت لەكاتی چاوپێكەوتنی كار بگوترێن!



پیویستە چەند خالێك هەیە لەكاتی چاوپێكەوتنی كار لە بەرچاو بگیرین و بەهێچ شێوەیەك نەگوترێن، ئەو ڕستە و پرسیارانە كاریگەری نێگەتیڤی دەبێتەوە لەوەی كە خاوەنكار پەشیمان ببێتەوە لەدامەزراندنی ئێوە.

ئێوە چی كارێك ئەنجام دەدەن؟
هەرگیز ئەم پرسیارە مەكە، ئێوە چی كارێك ئەنجام دەدەن؟، ئەگەر نازانن كارەكە چییە؟ چۆن بۆ چاوپیكەوتن هاتوون، بۆچی لەوین؟
پیویستە پێش چاوپیكەوتن سەیرێكی ماڵپەری ئەو شوێنە بكەن كە رۆشتوون كاری تیدا بكەن، بۆ ئەوەی ئاگاداری وردەكاریی كارەكە ببن

خاوەنكاری ڕابردووم كەسێكی بێزاركەر بوو.
ئەگەر پیشەی پێشترتان لەژێر كاریگەری هەر بارودوخێكدا بەجێهیشتووە، ڕەنگە لە یادكردنی ئەو زیانەی كە لە خاوەنكاری ڕابردووتان بینیوتانە زور ئەستەم بێت، لەوانەیە پێتان خۆش بێت ئەم بابەتە باسبكەن. بەڵام ئەم كارە نەك رێگایەكی باش نییە بۆ ناساندنی خۆتان بە خاوەنكاری نوێتان بەڵكو كەسایەتیشتان دەخاتە ژێر پرسیارەوە چونكە كە سانێك كە بەباشی پەروەردە كراون گومانی خراپ بە كەسانی دیكە نابەن.
بۆیە لە كاری پێشترتان ئەگەر ستەمتان لی كرابێت، هیچ كەس بۆ ئەوەی لەم بابەتە دڵگرانن سەرزە نشتتان ناكات، بەڵام لە ئاستی ئێوەدا نییە كە لە پشتەوە بدەن لە كەسانی دیكە، تەنانەت ئەگەر ئەو كەسە خاوەنكاریكی خراپ بووبێت.

كێشە دروست دەبێت ئەگەر....؟
خوازیارانی كار بەردەوام فێرن خێرا قسە بكەن لەسەر كەموكورتییەكانی خۆیان هەر بەو هۆیەشەوە زۆربەی جار ئەم پرسیارانە دەكەن لەو كەسەی چاوپیكەوتنیان لەگەڵ دەكەن:
ئەگەر من نەتوانم بە باشی كار بە ئەپڵیكەیشنی "ئەكسل" بكەم كێشە دروست دەبێت؟
من بڕوانامەی برواپێكراوم نییە، ئەمە دەبێتە گرفت؟
من پیشتر هاوشیوەی ئەم كارەم نەكردووە، دەبێتە گرفت؟
بۆیە مۆڵەت بدەن با ئەوان لە سەر پیشینە و ئەزموونی رابردووتان بریار بدەن و بڵین كە چ شتیك دەبێتە گرفت، پیویست ناكات ئێوە ئەم كارەبكەن!
ئەگەر خوازیاری ئەم كارەن بە دڵنیاییە، كۆمەڵێك لیهاتویتان هەیە كەبۆ خاوەنكار گرنگە و خۆی بریار دەدات كە بۆ ئەو كارە گونجاوە یان نا.
ئەگەر ئەو كەموكورتیانەی كە هەتانە ببێتە گرفت خۆی پێتان دەڵێت.

من لە فڵان كاردا لیهاتوییەكی ئەوتوم نییە.
پیویست ناكات پرسیار گە لێكی خەیاڵی بۆ خۆتان دروستبكەن و لە هەر شتێكدا كە لیهاتویی پیویستان نییە قسە بكەن.
بو نموونە بڵین:" من ئاگادارییەكی ئەوتۆم لەسەر كۆی تێچون نییە!" 
لەبەرئەوەی ئەوەی ئەو كەسەی چاوپیكەوتنت لەگەڵ ئەنجام دەدات ئەوەی كە پیویستە دەپرسێت، لەبەرئەوە پیویست بەوەناكات ئەو لیهاتوویەی كە نییتە خۆت باسی بكەێت..

من زور هەوڵدەدەم و بەخێرایی فێردەبم
زۆربەی خوازیارانی كار وابیر دەكەنەوە، ئەگەر وا خۆیان دەربخەن كە كەسێكی هەوڵدەرن و بیسەلمینن كە بەخێرایی ئەوەی كە نایزانن فێر دەبن باشترە، بەڵام لە راستیدا وانییە. پیویستە بزانن ئەم كارە لە ئاستی ئێوە كەم دەكاتەوە، وە ئێوە دەخاتە بارو دوخێكەوە كە وەك ئەوەی بتانەوێت بۆ بەدەستهێنانی كار بپارینەوە. ئەگەر خاوەنكار بیەوێت خوازیارێكی دیكە پێش ئێوە بخات ئەم كارە دەكات و گوی بەو بانگەشەیە نادات كە ئێوە لەسەر بنەمای سەخت كوشیتان دەیكەن.
ئەوە ڕابردو و ئەزموونی ئێوەیە كە خاوەنكار دەخاتە ژێر كاریگەریەوە، ئەگەر شایستەیی و باوەربەخوبوونی پیویستتان هەبێت، خاوەنكار لە دامەزراندنی ئێوە دا هیچ دو دڵییەكی نابێت. كەواتە پیویست بە پارانەوە ناكات خۆتان بە كەسیك بناسینن كە ئامادەیە بە سەختی كار بكات.

لە پیشەی رابردووم دە ركراوم:
باشترین وەڵام ئەوەیە كە بڵین كاتیكی گونجاو بوو بۆ ئەوەی ئەم كارە بە جێبهێلم لەبەرئەوەی شتگەلیكی زۆری لێوە فێربووم . هەرگیزنابێت بڵین دەركراوم یا ئەوەی لە بارودوخێكی خراپدا ئەویم بە جیهیشتووە، بەووتنی ئەم ووتەیە بۆی هەیە شتی جیاواز بێت بە میشكی چاوپێكەوتن كاردا 

.لە چ كاتێكدا گرنگە بگەمە شوێنی كارەكەم؟
ئەگەر پرسیاری ئەوە بكەن لە چاو پێكەوتنی كاردا كە لە كاتژمێر چەند، بگەنە شوێنی كاركردنتان بە تایبەت كاتی چونە ژورەوە و كاتی هاتنە دەرەوە لە جێی خویەتی و هیچ كیشەیەكی نیە . بەڵام ئەگەر بپرسن :" ئایا ریك دەبێت لە كاتێكی دیاریكراودا لە سە ر كارەكەم ئامادە ببم ؟" هەڵەیەكی گەورەیە . 
بۆیە ئەگەر پرسیاریكی وا بكەن لە چاو پێكەوتن كار دەكەوێتە گومان لە باوەربە خوبوونی ئێوە. تەنها كاتێك دەتوانن لەم بارەیە وە پرسیار بكەن كە بریاربێت لەسەر كارێكی هەستیار كار بكەن و لەم كاتە دا نیشانەی ئەوەیە كە ئێوە كەسێكی ئەكادیمین.
لەبەرئەوە هە ناسەیەكی قوڵ هەلمَژن و ئارامی خۆتان بپاریزن و دەنگی ڕەخنەگری دەرونتان تا ئە وشۆێنەی كە بۆتان دەكرێت دور خەنەوە بیرتان لەسەر ئەو گفتوگویە بێت كە لە گەل چاوپێكەوتن كاردا دەیكەن

 ئامادەكردن: تەرزە سەیفور لە گروپی خۆبەخشانی داهات






ليست هناك تعليقات