دەر دور: وانەگوتنەوە لە ڕێگای مۆبایلە زیرەکەکانەوە

زەینەب لەدایکبووی ١٩٩٣و سارا لەدایکبوونی  ١٩٩٢ پێکەوە بڕیاریاندا کە پاش دەرچونیان لەسەر پرۆژەیەکی جیاواز کار بکەن. زەینەب پرۆژەی دەرچونی لە زانکۆ لەسەر کتێبخانەی ئەلیکترۆنی بوو ، هەر بۆیە بیرۆکەی خوێندنی لە ڕێگای مۆبایلە زیرەکەکانەوە بۆهات کاتێک تێبینی ئەوەی کرد کە ئەم نەوە نوێیە بە ڕادەیەکی زۆر پەیوەستن بەم ئامێرانەوە، ویستی لەو ڕێگایەوە وا بکات کە  چۆن گەنجان سود لەو کاتە وەربگرن و بۆ شتێکی بەسود تەرخانی بکەن”.
لە سەرەتادا ئەم کچانە ڕوو بە ڕووی ئاستەنگی زۆبوونەوە و تەنانەت لە لایەن مامۆستاکانی خۆشیانەوە ڕەخنەی توندیان لێگیرا چونکە پێیان وابوو کە بیرۆکەکەیان واقعی نییە و زۆر سەختە جێبەجێکردنی. زەینەب بۆ یەڵڵا دوا و گوتی “ئاستەنگێکی زۆرمان لەبەر دەمدابوو، ئێمە خۆما درکمان بە هەندێکی کردبوو، لەگەڵ ئەو بەربەستانەشدا هێشتا کەسانێک هەبوون کە متمانەیان پێمان بوو پاڵپشتییان کردین تا کارەکەمان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا”.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
dardoor1
ئەم ئەپلیکەیشنە تایبەتە بە چەند قۆناغێکی دیاریکراو لە قۆناغەکانی خوێندنی عێراقدا کە ئەوانیش پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی و شەشی ئامادەییە. کە خوێندکار لە ڕێگای کڕینی کارتەکانەوە دەتوانێت بابەت و ئەو مامۆستایەی کە دەیەوێت هەڵیبژێرێت.
زەینەب و سارە لە زۆرێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی شەقامی موتەنەبی چەندین کۆڕبەندی ڕۆشنبیریدا  بەشداری دەکەن تا بتوانن خەڵک بە کارەکەیان ئاشنا بکەن. گوتیشی ” لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ژمارەیەکی زۆر کۆمێنتمان بەدەست دەگات کە زۆرێکیان سوکایەتی بە کارەکە دەکەن و تانەی لێدەدەن. بەڵام بێگومان ئەمە نامانوەستینیت بەڵکو بە پێچەوانەوە هانمان دەدات کە زیاتر کاری بۆ بکەین. لە ئێستدا خەڵکی دەتوانن لە ڕێگای کارتەوە ئەپلیکەیشنەکە بەکاربهێنن، ئێمەش لە سەرەتادا بە شێوەی بە خۆڕای ژمارەیەکی زۆر لەو کارتانەمان بەنێو خەڵکدا دابەشکرد تا زیاتر بە خەڵکی بە پرۆژەکەمان بناسێنین”.

دەردور و پرۆژەی ئەم دوو کچە هێشتا پێویستی بە کاری زۆر هەیە تا لە نێو خەڵکدا بناسرێت، ئەوانیش زۆر بە پەرۆشن بۆ وەرگرتنی سەرنج و تێبینییەکانی بەکارهێنەران.
سارە و زەینەب  زیاتر پەرەیان بە پرۆژەکەیاندا پاش ئەوەی لە وڵاتی مەغریبی عەرەبی و  چەند وڵاتێکی هاوسێ پرۆژەکەیان نمایش کرا و ژمارەیەکی زۆر سودیان لە کارەکەیان وەرگرت و ئەمانیش کار بۆ ئەوە دەکەن کە دەردور ببێت بە براندێکی دیار لە جیهانی داهێنانی عێراقیدا و شۆڕشێکبێت لە بواری خوێندن و چۆنیتی خۆ ئامادەکردن بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان کە کاتێکی هەستیارە و داهاتووی خوێندکاران دیاری دەکات.

ليست هناك تعليقات