چیرۆكی ئەو پیاوە هەژارەی كە بوو بە، بەڕێوەبەری چەندین کۆمپانیا و پەیمانگا


هەمیشە هەستم بە نیگەرانی دەکرد. بەڵام لە یەکێک لە ڕۆژەکانی بەهاری ۱۹۳٤دا، بەیەکێک لە شەقامەکانی دوروسی ڕۆژئاوا پیاسەم دەکرد، کە بینینی دیمەنێک بوە هۆی ئەوەی چیتر هەست بە نیگەرانی نەکەم...هەموو ئەمانە لە ماوەی دە چرکەدا ڕویانداو، ئەوەی لەم دە چرکەدا فێری بوم زۆر لەوە زیاتر بوو کە دەشێت کەسێک لەماوەی دە ساڵدا فێری نەبێت.
بۆ دوو ساڵ دەبوو، لەوبی ستی بەڕێوەبەری گەنجینەیەکی میوە هەڵگرتن بووم، ئەو دەمە نەک هەر پارەو سەرمایەکەم لەدەستداو بەس، بەڵکو قەرزێکی زۆرم هاتە سەرو بۆ بژاردنەوەی قەرزەکان لانیکەم پێویستم بە حەوت ساڵ کارکردن هەبوو،
وەک کەسێکی دۆڕاو بەسەر شەقامەکاندا هەنگاوم هەڵدەگرت هەموو زیرەکی و متمانەیەکی بەخۆم لەدەست دابو، لەناکاو پیاوێکم بەرچاوکەوت کە هەردوو قاچی قرتابوو، لەسەر کورسیەکی کەمئەندامان دانیشتبو، بەیارمەتی دوو پارچە تەختە کە لەهەردوو دەستی بەستبون دەیتوانی بە ڕێگاکەدا بڕوات
کاتێک پێی گەشتم، ئەو لە شەقامەکە پەڕیبوەوە ئەیویست سەرکەوێتە سەر شۆستەکە، کاتێک خەریکی ئەوە بوو منی بینی و بە تەواوی چاوی بڕییە ناو چاوم، زەردەخەنەیەکی درێژی خستە سەر لێوی و وتی: بەڕێز، بەیانیت باش.. بەیانیەکی جوانە! ئەرێ وانیە؟
منیش وەستابوم و بەتەواوی چاوم تێ بڕی بوو، شەرمم لەخۆم کرد، لەبەرخۆمەوە وتم: شتێ ئەو بە دوو قاچی بڕاوەوە هەست بە دڵشادی و دڵنەوای بکات متمانەی بە خۆی هەبێت، چۆن دەبێت من دوقاچیشم پێوەیەو بەو جۆرەبم ، ئینجا هەستم بە ئارامی کرد و بڕیارم دا سەد دۆلار لەبانک وەربگرم و بەمەبەستی دۆزینەوەی کار سەفەری کەنساس ستی پێ بکەم، بە متمانەوە بڕیارمدا قەرزەکەم دەست کەوت و کاریشم دۆزیەوە.
ئەمە چیرۆکی پیاوێکی دیارە بەناوی هاروڵد ئابوت ، بەڕێوەبەری چەندین کۆمپانیاو پەیمانگا لە ویلایەتی میسۆری.




ليست هناك تعليقات