باشترین سیڤی بۆ بەدەستخستنی كار
ئامادەکردنی : داستان محمد
بەشی یەکەم
ناردنی سیڤی بۆ ئەو کارەی خەونی پێوە دەبینین کارێکی زۆر زەحمەتە ، چونکە تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبین لەوەی کە ئایا سیڤیەکەمان شایستەیە و خاوەن کار بە دڵی دەبێت و بۆ چاوپێکەوتن بانگ دەکرێین ؟
هەندێ کات زۆر جەخت کردن و بەکارنەهێنانی وشەی گونجاو هەلی هەڵبژاردنی سیڤیەکانمان کەم دەکاتەوە ، ئێمە لە یەلڵا وە چەند خاڵێکتان پێشکەش دەکەین کە یارمەتیدەرتان دەبێت لە ئامادەکردنی سیڤیەکی گونجاو.
1- لە سیڤیەکانتان مەنووسن کەسێکی (کۆمەڵایەتین) ( ( sociableن
هۆکار: ئەم دەستەواژەیە لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت لەبەرئەوە خاوەن کارەکان سەرنجی وشەکە نادەن .
چارەسەر : دەکرێ بنووسن ، هیچ کێشەیەکم نییە لە مامەڵە کردن لەگەڵ هەر کەسێک کە لە هەر پلەیەکی کۆمەڵایەتی بێت ،یان لە ماوەی ساڵێکدا توانیم پەیوەندی ببەستم لەگەڵ بەڕێوبەری 15 پڕۆژەدا .
2- وشەی چالاك – Active ) بەکارمەهێنن !
هۆکار : ئەم وشەیە زانیاری پێویست نابەخشێت و خاوەن کارەکانیش بە دەستەواژەیەکی بێکەڵک دەیبینن
چارەسەر : دەتوانن ئەم نموونانە بەکاربێنن، ٪100 بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پلانەی لە کاتی کاردا بۆم دیاری کرابوو. یاخود بە کاریگەرترین شێوە پلانی کاتی کارکردن جێبەجێ دەکەم.
3- وشەی (کارکردن لە بارودۆخی فشاردا ) بە کار مەهێنن .
هۆکار : خاوەن کار نازانێت فشار لای تۆ چ مانایەکی هەیە و بە چ مەبەستێک بەکاری دەهێنیت.
چارەسەر : دەتوانن ئەم دەستەواژانە بەکاربهێنن، ئەزموونی کارکردن لە گەڵ گۆڕانی خشتەی کاردا ، ئەزموونی کارکردنی دووبارە لەگەڵ تیم بە بێ لەدەستدانی توانای .
4- خۆتان بە دوور بگرن لە نووسینی ( توانای فێربوون)
هۆکار : بە بەکارهێنانی ئەم گرێیە ڕاستەوخۆ ئەزموونی کارەکانی ڕابردووت لە بەرچاوی خاوەن کار بێ بایەخ دەبیندرێت.
چارەسەر : دەتوانن بڵێن، بە ئاسانی ڕاهاتن لەگەڵ بارودۆخەکانی کاردا ، یاخود ڕاستەوخۆ دەستم بە کارکردن کرد لە پڕۆسەی کارکردنی پڕۆژەی (….).

التعليقات على الموضوع