چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێكه‌وتنى كار (شڤان قه‌ره‌داغى)
به‌شێكى زۆر له ئێمه خاوه‌نى بڕوانامه‌یه‌كى گونجاوین، گه‌نجێكى ڕێكپۆشین، زیره‌كین، قسه‌زانین، به‌دواى كاریشدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام نابینه خاوه‌نى كار، چونكه ناتوانین له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ى كه ده‌چین بۆیان سه‌ربكه‌وین و ببینه جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندى خاوه‌نكاره‌كه‌مان.
ئێستا هه‌موو ئه‌مانه له‌بیربكه، وادابنێ (سیڤی)ییەکت پێشكه‌شى شوێنێککردووە، پاش ماوەیەک ئەمەت بۆ هاتووە:
پیرۆزە! تۆ بانگهێشتکراویت بۆ چاوپێکەوتن، بەڵام تۆ ئەبێت چی بکەیت هەتا بەتەواوی قبوڵبکرێیت لەو ئیشەی کە (سیڤی)یت بۆ تەقدیم کردووە.
پێویسته پێش ئەوەی بڕۆیت بۆ چاوپێکەوتنەکە ئامادەکاری بۆ بکەیت، چونكه ئه‌م ئاماده‌كارییانه چه‌ندین سودى گرنگیان هه‌یه كه زۆر به ساده‌ى ئه‌مانه‌ن:
ـ بـاری نائارامی دەرونیت کەمدەکاتەوە.
ـ چانسی وەرگرتنت لـەکارەکە زیاتر دەکات.
ئێستا به دڵنییاه‌وه ده‌پرسیت، چۆن ئەو ئامادەکارییانه بكه‌م؟ ئه‌و ئاماده‌كارییانه چین؟ زۆر به كوردى و به كورتى ئه‌م ئاماده‌كارییانه بریتین له:
یه‌كه‌م
توێژینەوە لەسەر ئەو کۆمپانیایە بكه كه ده‌ته‌وێت كارى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، ئەوەندەی دەتوانیت دەربارەی کۆمپانیاکە و ناوبانگەکەی بخوێنه‌ره و بزانه. ئەم کارە ئاسان دەبێت ئەگەر کۆمپانیایەکی گەورەبێت، بەڵام لەوانەیە قورس‌تر بێت ئەگەر دەزگایەکی بازرگانی بچوکبێت (لێرەدا مەبەستمان لەوەیە کە هەتا کۆمپانیاکە گەورەتر بێت، بەربڵاوترە جا چ لەناو کۆمەڵگا بێت یان لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن (بینراو و بیستراو)وە ماڵپەڕەکانەوە بێت.
دووه‌م
کاتێک توێژینەوە لەسەر ئەم کۆمپانیایە دەکەیت سەرەتا لە ماڵپەرەکەیانەوە دەستپێبکە لەوێ (ڕاپۆرتی ساڵانەیان بخوێنەرەوە)وە لە ڕۆژنامەکانەوە لەبارەیانەوە بخوێنەرەوە، ئەگەر کرا لەگەڵ ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن قسەبکە یان ئەو کەسانەی کە زانیاری باشیان هەیە دەربارەی ئەو کۆمپانیایە هەتا ئەمانە بزانیت:
ـ قەبارەی کۆمپانیایەکە
ـ بەرهەمەکانیان چین و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی ئەکەن چین
ـ ئامانجی بازاڕگەرییان چییه
ـ دابونەریت(ڕۆشنبیری) یان بڵێین پێشکەوتنی ئەو شوێنەی کە کاری تێدا دەکەن له چ ئاستێكدایه
ئێستا با بێینه سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرسیاره‌كانى چاوپێكه‌وتنه‌كه، له‌به‌رئه‌وه به‌م شێوه‌یه ئاماده‌كارى بكه:
کلیلی تواناكانى خۆت بناسە، بیر لەو نمونانە بکەرەوە کە چۆن ئەتوانیت زاڵبیت بەسەریدا لەڕێگای ئەو باوەڕەوە کە تۆ توانایەکی تەواوت هەیە بۆ سەرکەوتن لە کردنی ئەو کارەدا، ئەگەر لەڕووی دەرونیەوە بێ ئارام بویت بەوەی کە نا‌توانیت سەرکەویت ئەوا هەمیشە ئەو لایەنانەی کە بە خراپە دێنە بەرچاوت بیگۆڕە بۆ لایەنی باشە. بۆ نمونە ئەگەر تۆ پێشتر لە کارێک سەرکەوتوو نەبویت ئەوا دووبارە ئەو کارە مەهێنەرەوە بەرچاوت بەوەی کە مەحاڵە جارێکی دیکە سەرکەوتن بەدەست بهێنیتەوە، بەڵکو هەمیشە ئەو شتانە بێنەرە بەرچاوت کەسەرکەوتنت تێدا تۆمارکردون و ئەمەش واتلێدەکات کە لەڕووی دەروونیەوە هەست بەئارامی بکەیت، چاوپێکەوتن کارەکە لەوانەیە پێویستی بەخاڵە لاوازەکانت بێت لێرەدا پێویستە بیر لەو ڕێگایانە بکەیتەوە کە تێیدا باشترین وەڵاممان تێیدا دەستبکەوێت بۆی وەڵامبدەرەوە، بەڵام با وادەرنەکەوێت کەتۆ خەریکی بەرەوپێش بردنی ئەو خاڵە لاوازەی خۆتیت.
پێویستە چی لەبەربکەم؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره گرنگه‌یه كه له‌وانه‌یه زۆربه‌مان بیكه‌ین، خه‌مى هیچت نه‌بێت ئه‌م كاره به‌پێى ئه‌م ڕێنماییانه زۆر ئاسانه.
به پشتبه‌ستن به شێوازى كارى كۆمپانیاكه و ئه‌و جلانه‌ى كه كارمه‌نده‌كانى ده‌یانپۆشن تۆش جل بپۆشه و دوربكه‌وه‌ره‌وه له ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵانه:
ـ جل و بەرگی پیس و ڕەنگ گۆڕاو مه‌پۆشه.
ـ با ئەو بۆنانەی بەکاریدەهێنیت توند نەبن.
ـ گەوهەر و ئیکسسواراتی زۆر و بەدەنگە دەنگ مه‌پۆشه.
ـ بۆینباخ یان کراسی تۆخ بپۆشه.
ـ جلى چنراوی تەنک و ڕووت مه‌پۆشه.
– بلوسی بڕاو خواربوو (ئەوانەی سەرشانەکەیان خوار بووە) مه‌پۆشه.
ـ جانتای گەورە به‌كارمه‌هێنه.
ئه‌مه كۆتاى بابه‌ته‌كه‌بوو، دڵنیابه به په‌یڕه‌و كردنى ئه‌م خاڵه سادانه ده‌توانین ببیت به خاوه‌نى كارێكى باش و دڵى خاوه‌نكاره‌كه‌شت به ئاسانى ڕازیبكه‌یت.

التعليقات على الموضوع