١٠لە گرنگتیرین ئەوهۆکارانەی کەرێگرە لەبەردەم دەوڵەمەندبوونت
١. زیرەکانە کارناکەیت و تەنها خۆت ماندوو دەکەیت
گەورە ڕاوێژکاری بواری داریی ڕیک ئیدڵمان دەڵێت “تەنها خۆماندوکردن و کات کوشتن بەس نییە بۆ بەدەسهێنانی داراییەکی باش. بەڵکو لەهەمووی گرینتر ئەوەیە چەند زیرەکانەتر و لێهاتوانترە دەتوانیت هەمان کار بکەیت بەماوەیەکی کەمترو وزەیەکی کەمتر” .
٢.بیرت لای پاشکەوتکردنە زیاترە لەوەی چۆن وەدەستی دەهێنیت
سایبۆڵد دەڵێت “گەرتۆ بتەوێت پارەیەکی باش کۆبکەیتەوە و سەرنجام دەوڵەمەند بیت، دەبێت ئەوەندەی گرینگی بە چۆنییەتی وەدەستهێنانی دەدەیت ئەوەندە گرینگی بە پاشکەتکردنی نەدەیت” . چونکە گەر سەرنج بدەیت گەر تۆ داهاتێک یان پارەیەکت نەبێت و وەدەستت نەهێنا بێت چۆن بیر لە پاشەکەوەتکردنی دەکەیتەوە.
٣. بە قەدەر بەڕەی خۆت پێت ڕاناکێشیت
هەرکەسێک لە سەرەتاکانی وەبەرهێنان و وەگەڕخستنی سەرمایەکەی بەبێ پلانی و بە نەشارەزایی دەستبکات بە مامەڵکردن و پەخشان پەخشانکردنی پارەکانی، لەقەدەر بەڕی خۆی زیاتر پێی ڕاکێشا هیندە نابات دەبێتە سەرمەشق وپێشەنگی موفلیسەکان.
٤. ڕازیبوون بەوموچەیەی کەوەری دەگریت
کەسە زیرەک و کارامەکان تەنها بە وەرگرتنی موچەیەک کە بە شێوەیەکی ڕۆژانە یا مانگانە وەریدەگرن کۆڵنادەن، بەڵکو جیاواز لەکەسە مام ناوەند و تەمبەڵەکان گرینگی دەدەن بە بوونی پلان و ئەنجامی باشتری ئامانجدار لە کارکردندا، هەرلە بوون بە خاوەنکار و وەبەرهێنەر و سەرمایەگوزار.٥.بیرت لە خستنەگەڕ نەکردۆتەوە؟
یەکێک لە گرینگترین ئەو ڕێگانەی کە دەبێتە هۆی دەوڵەمند بوون و دەست کەوتنی داهاتێکی باشتر بریتییە لە بەکارهێاننی بەشێکی ئەوپارەیەی بەدەستی دەهێنیت ، لە پڕۆژەی بچو ک و سەرمایگوزاری پشکداری واتا هاوبەشیکردن لەگەڵ کەسانی تردا.
٦.کارەکەت خۆش ناوێت
زۆرکەس لە ئێمە پیشەکەی خۆی خۆشناوێت و یاخود زۆر بە نابەدڵی و کەساسییەوە ڕۆژانە دەچێتە سەرکارەکەی و دەگەڕێتەوە، بەبێ ئەوەی بەرەوپێشچونێکی وەها لەکارەکەیدا بەدیبکات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی زۆرێک لە ئێمە تەنها بۆ ڕازیکردنی دڵی کەسە نزیکەکانی کارێک دەکات کەحەزی لێنییە بۆیە ناتوانێت پەرەیپێبدات.
٧. بوێری (توانایی) ڕیسک کردنت نییە
خەونی دەوڵەمەنبوون و وەدەستخستنی سامانێکی زۆر پێویستی بە ڕێسک کردن هەیە، واتا چەندە حەزدەکەیت هەمیشە قازانج بکەیت و پارەیەکی زۆرتر کۆبکەیتەوە، دەبێت ئەوەندەش بەلاتەوە ئاسایی بێت هەمووکاتێک بەخت یاوەرت نەبێت و جار جار زەرەر بکەیت و لەلێواری مایەپوچبوون لەنگەربگریت.

٨.ئامانجێکی دیاریکراوت نییە
هەندێک کەس هەرچەندە پارەو سامانێکی زۆریشیان هەیە بەڵام چونکە خەون وئامانجێکی دیاریکرویان نییە کەلە پێناویدا بژین و هەوڵی بەدیهێنانی بدەن، هەربۆیە خۆیان و پارەکانییان لەلایەن کەسانی ترەوە سودی لێوەردەگیرێت.
٩.موچەکەت سەرف دەکەیت وپاشان پاشکەوتی دەکەیت
یەکێک لە میکانیزمانەی کەوادەکات دەوڵەمەندبیت برتییە لەوەی کەوا پێش ئەوەی موچەکەت سەرف بکەیت دەبێت بیر لەپاشکەوتکردنی بکەیتەوە، پاشان بڕێکی کەم بۆ خەرجییەکانت تەرخانبەکەیت، ئەگەرنا لەوانەیە تەواوی داهاتەکەت سەرفبکەیت و فریانەکەویت پاشکەوتی بکەیت.
١٠.پێتوایە هەرگیز دەوڵەمەند نابێت
دواجار سایبۆڵد دەڵێت”زۆربە داخەوە کەسانێکی زۆر لایان وایە کەوا بە هەژاری لەدایک بووی هەردەبێت بەهەژاری بژیت و بمریت و بیر لە دەرچون لەو ژینگە کەسی و خێزانییە نەکەیتەوە کەتێدا گەورەبوویت”. ، هەندێکی تر پێیان وایە دەبێت بەخت یاوەرت بێت بۆئەوەی ببیت بە کەسێکی دەوڵەمەند، بەپێچەوانەوە هەر وەرچەرخانێک لە ژیاندا خۆی لە هەلێک ، بیرۆکەیەک، گۆڕانکاریەک، هەنگاوێکی تردا دەبینێتەوە.

التعليقات على الموضوع