ئەوپرسیار و وه‌ڵامانه‌ی لەزۆربەی مقابلەکانا ئەکرێت ..


ئەوپرسیارانەی لەزۆربەی مقابلەکانا ئەکرێت ..
Common interview questions work sheet

①Tell me about your self?
①باسی خۆت بکە؟!

②What is you biggest weakness?
②خاڵی لاوازیت چیە ؟

③what have your relationships been like with post employers ?
③عیلاقەت چۆن بوو لەگەڵ ئەوانەی پێشتر کارت لەگەڵ کردون ؟

④what are your long_term goals , and how do you think cana chieve them here?
④تاچەند ئەتوانی کارمان لەگەڵ بکەیت یاخوت بمێنیتەوە ؟

⑤those are all the question l have fo you. Now , do you have any question for me ?
⑤ئەوە تەواوی پرسیارەکانی من بوون بۆ تۆ ، ئایا تۆ هیچ پرسیارێکت هەیە ؟

ئەگەر کەسێک ویستی لەکۆمێنت وەڵامەکان دادەنێم .
بەهیوای سود بینین..


‎هەندێک وەڵامی هەڵە لەکاتی چاوپێکەوتن و هەندێک رێنمایی:
‎١- دەربارەی خۆت قسە بکە؟
‎وەڵامەکەی ئەوە نیە ناوی خۆت و موالید و باسی خوێندن بکەی، یان چۆن شەهادەی ماستەرەکەت وەرگرت یان چەن کەسێکی بەناوبانگی لە دیدی خۆتەوە. ئەوانە هەمووی لە سی.ڤی تۆ نوسراوەو ئەو کەسەی پرسیار دەکات دەیەوێت شتێکی تر بزانێت.
‎وەڵامە راستەکە: باسی ئەو خەسڵەتانەی خۆت بکە کە پەیوەندیان بەو ئیشەوە هەیە کە ئێستا چاوپێکەتن دەکەی، وە باسی ئەزمونی خۆت بکە سەبارەت بەوردەکاریەکانی ئیشەکە کە ئایا تۆ ئەو کەسەی لە ڕابردوودا لەو بوارانە کارت کردووە؟ هەروەها باسی ئەو سەرکەوتنانە بکە کە لەهەمان بواردا لە ڕابردوودا هەتبووە واتە بێ کەم و زیاد تەنها ئەو شتانە باس دەکەیت کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەو ئیشەوە هەیە کە چاوپێکەوتنی بۆ دەکەی وە دەبێت ئاماژەی پێبکەی کە چۆن لە ڕابردوودا ئەوکارانەت کردووە کە زۆر نزیکن و پەیوەندیان بەو کارەوە هەیە و دڵنیای کە سەرکەوتن بەدەست دەهێنی.
‎٢- بۆچی پێت وایە باشترین کەسی بۆ ئەم ئیشە؟
‎- سەرەتا دەبێت دووبارە باسی ڕابردوو و ئەزمونی خۆت بکەی، پاشان تەرکیز دەکەیت لەسەر حەز و توانای زۆرت بۆ ئەو کارەو پێت وایە هیچ کام لە ڕکابەرەکانت لەوەیە ئەو تواناو حەزەیان نەبێت کە ئەو بۆ ئەوکارە هەیەتی. 
‎- نابێت پێت وابێت کەس لە تۆ زیرەکترنیە، بەڵکو دەربڕینیێکی کەو شێوەیە مانای ئەنانیەت و حەزنەکردنی تۆیە بە کەسی زیرەک، دەتوانی بلێ تەنها زیرەکی گرنگ نیە بەڵکو گونجان و قبوڵکردنی جیاوازی و حەزکردن بەو ژینگەی جیاواز دەبنە هۆکاری سەرکەوتن کە من ئەو سیفاتانەم هەیە.
‎٣- بۆچی لەکارەکەی پێشو وازت هێناوە؟
‎- ئەگەر بەخراپ باسی بەڕێوەبەر و کارمەندانی پێشوو بکەی دڵنیابە لەو کارەش وەرناگیرێ هەمیشە خۆشەویستی و ڕیزی زۆرت بۆ کارەکەی پێشوو دەرببڕە.
‎- هۆکاری تایبەتی بڵێ کە دەکرێ موچەکەت کەمتربوبێت لەو ئەرکانەی لەسەر شانی تۆ بووە.
‎- هۆکاری گشتی وەک حەزکردن بەوەی لەڕووی ئەزمونەوە زیاتر خۆت بەرەو پێشەوە بەریت زۆرجاریش بزانن بۆ پارە وازدەهێنی وەرناگیڕی چونکە لەوەیە بە دوای کەسێکدا بگەرێن بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە.
‎٤- ئەگەر کاتێک بەڕێوەبەرەکەت بەردەست نەبوو تۆش داوات لێکرا کارەکانی ئەو بکەیت، چێ دەکەیت؟
‎- سەرەتا هەموو فەرمانی کارگێری دەبێت بە واژو و ڕەزامەندی بەڕیوەبەری گشتی یان کەسی یەکەم ی ئەو شوێنەبێت پاشان لە ڕێگەی سەرچاوەمرۆیەکانەوە دەربچێت، ئەگەر بەو شێوەیە رەسمی بوو ئەوکاتە تۆ بۆت هەیە ئەوکارانە بکەی بەڵام دواتر ریپۆرتێکی ورد پێشکەشی بەڕێوەبەرەکەی خۆت دەکەیت.
‎٥- ئایا ئەگەر چەندکارێک لەیەک کاتدا بەتۆ سپێردرا بیانکەی چۆن ئەنجامی ئەدەی؟
‎- سەرەتا کارەکان بەگوێرەی گرنگی و کاتێ تەواوبونیان ڕیز دەکەیت.
‎- پاشان ئەگەر توانیت هەموویان لەکاتی خۆی تەواوبکەیت ئەوە باشە، ئەگەرنا،
‎- ئەو کارانەی کەم گرنگن و کاتی کەمیان دەوێت دوایان دەخەی و زۆرترین کاری پێویست لەماوە کورتەکان ئەنجام دەدەیت و ئەگەر زانیت ناتوانی ئەوا بەڕیوەبەری خۆت ئاگادار دەکەیتەوە.
‎٦- ئایا پێشبینی دەکەی موچەکەت چەندبێت؟
‎- ئەوە زۆر پرسیارێکی فێلاویە، چونکە زۆرجار دەیانەوێت بزانن بەچەند ڕازیت، بۆیە دەبێت نرخی خۆت کەم نەکەیتەوە، هەمیشە بزانە ئەو کارەی چاوپێکەوتنی بۆ دەکەی بەگشتی موچەکەی چەندە تۆش کەمێ زیاتر لەوە بڵێ، وە ئەگەر وتیان بەو موچەیەی وتت کەمتر بوو؟ ئەگەر بریارت دابوو ئەوکارە بکەی دەتوانی بلێی من حەزم لەو کارەیە، بۆیە زۆر موچەکەی لەبەرچاوناگرم هێندەی حەزم لێیە کارەکە بکەم.
‎٧- دوای ٥ ساڵی تر یان "هەر رەقەمێک" خۆت چۆن دەبینیت؟
‎- مەبەست لەو پرسیارە ئەوەیە لەتۆ تێبگەن کەسێکی پلانی خۆپێگەیاندن و پێشکەوتنی تواناکانی خۆتت هەیە لەو بوارەدا؟ یان هەر کەسێکی بۆماوەیەکی کاتی ئەوکارە دەکەیت. باشترین وەڵام ئەوەیە بڵیی من هەموو کات کەسێکم کراوەم و تواناکانم پێش دەخەم. دەتوانی باسی ئەوەش بکەی کە حەزت لێیە ببیتە بەڕیوەبەری ئەو بەشەو هەرتەنها کارمەندێکی ئاسایی نەمێنیتەوە.
‎بەهیوام سودی هەبێت.

"سەروان گوهێرزی "


ليست هناك تعليقات