بیست و دوو ڕستە هەڕەشەن بۆ داهاتووی کارەکەت

ئا: ئاشتی تەیمور
ئەو رستەیەی کە دەیڵێیت و ئەو شێوازەی کە دەری دەبڕیت دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەرکەوتنەکانت هەبێت. هەندێک رستە کە بەکاریان دەهێنیت ئەگەری هەیە ببنە هۆکارێک بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە شوێنی کارکردنت دەرتکەن، بۆیە دەبێت بە هەموو شێوەیەک خۆت بپارێزیت لە کردنی هەندێک قسە و بەکارهێنانی هەندێک رستەی هەڵە لە شوێنی نەگونجاو. یەڵڵا ٢٢ رستەتان پێدەڵێت کە بەکارهێنانیان ئەگەری زۆری هەیە ببنە هۆی دەرکردن لە کارەکەت بێ ئەوەی هەستی پێبکەیت ئەوانیش بریتین لە:

١- هیچ شتێک نییە کە من بتوانم بیکەم ئەمە بەمانای خۆدزینەوە لە کار و بەرپرسیارێتی دێت و بەکارهێنانی ئەم رستەیە راستەوخۆ بە دەرکردنت دەدات لە شوێنی کارەکەت.
٢-ئەمە دادپەروەری نییە بەکارهێنانی ئەم رستەیە بە مانای ئەوە دێت کە زۆر بێدەسەڵاتیت، پێویستە واز لە بەکارهێنانی ئەم رستە منداڵانانە بهێنی و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدە و لەسەری مەڕۆ.
٣-ئەمە ئیمکانی نییە ئەم رستەیە وا پیشاندەدات کە کەسێکی زۆر مێشک داخراویت و هەوڵ بۆ هیچ شتێک نادەیت چوونکە هەموو کارێک بتەوێت بیکەیت ئیمکانی هەیە و ئەنجامی دەبێت.
٤-بەبەردەوام بەم شێوەیە کردوومانە ئەگەر کەسێک بیت ئامادە نەبیت شتی نوێ تاقی بکەیتەوە ئەە هیچ بەڕێوەبەرێک خوازیاری کارمەندی وەک تۆ نییە.
٥- ئەمە کاری من نییە ئەم رستەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەکەت دەبێت و ئەوە دەسەلمێنێت تۆ کەسێکیت ئامادە نیت هاوکاری هیچ کەس بکەیت کە ئەمەش لە لای هیچ کەسێک و هیچ بەڕێوەبەرێک پەسەند نییە.
٦-ئاگاداری چی روویداوە؟ ئەو کەسانەی گرنگی بە قسە و قسەڵۆک دەدەن لە هیچ جێگایەک شوێنیان نابێتەوە.
٧-هاوسەرەکەم دوێنێ…… باسکردنی کێشەی خۆت لەگەڵ هاوسەرەکەت یاخود کێشە خانەوادەییەکانت هیچ پەیوەندی بە شوێنی کارەکەتەوە نییە، بۆیە باشترە هیچ کەس و کارمەندێکی دیکە بە خۆتەوە سەرقاڵ نەکەی.
٨-ئەو پارەیەی پێمان دەدەن زۆر رەزیلانەیە ئەگەر گلەییت لە بەڕێوەبەرەکەت، کۆمپانیاکەت یان ئەوە بڕە پارەیە هەیە کە پێتی دەدەن پێویستە لە دڵی خۆتی هەڵگری نەک بە بەردەوام بیڵێیتەوە چوونکە بەڕیوەبەر بە بیستنی ئەمە راستەوخۆ لە کارەکەت دەرت دەکات.
٩-ئەو کۆمپانیایەی من ئیشی لێدەکەم خراپترین شوێنە بۆ کارکردن پێت وانەبێت بەرێوەبەرەکەت ئاگاداری ئەو قسانە نابیت کە تۆ دەیانکەیت، ئەگەری هەیە ئەم قسەیەی تۆ دەیکەی بگاتەوە لای ئەو و لەسەر بەکارهێنانی رستەیەک لە کارەکەت دەر بکرێیت.
١٠-بەگوێرەی ئەو کارەی دەیکەم پارەم پێنادەن ئەوە دەسەلمێنێت تۆ هیچکات سوپاسگوزار نیت بەوەی هەتە ئەمەش هیچ باش نیە بۆ تێڕوانینی کارمەند و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە لەسەر تۆ.
١١-هەوڵدەدەم بەکارهێنانی ئەم وشەیە ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ متمانەت بە تواناییەکانی خۆت نییە.
١٢-ئەو زۆر تەمبەڵە ئەم رستەیە ئەوە دەگەیەنێت کە بەدوای قسە و قسەڵۆکەوەیت و پێویستە دوور بکەویتەوە لە بڕیاردان لەسەر کاری کەسانی دیکە، چوونکە ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر لەدەستدانی ئیشەکەت بکات.
١٣-دەبوو ئەوەت بکردبا هیچکات مافی ئەوەت نیە بە بەڕێوەبەرەکەت بڵێی نەدەبوو چی کردبا چوونکە ئەگەری هەیە پاش وتنی ئەم رستەیە لەبەردەرگای کۆمپانیاکە خۆت ببینیتەوە.
١٤-ئەمە لەوانەیە گەمژانە بێت بەڵام… گوتنی ئەم رستەیە مانای ئەوەیە کە دەتەوێت خەڵک قسە لەسەر ئەو بیرۆکەیە بکات کە تۆ داوتە لە کاتێکدا ئەمە هیچ پەیوەندی بە کەسەوە نییە و دەور و بەری پێ مەشغوڵ دەکەی.
١٥-پێت وا نییە؟ بە پرسیار کردنەکانت دەوروبەرت بێزار مەکە ئەوەی هەتە بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە پێشکەشی بکە، گوتنەوەی ئەمە بە بەردەوامی وادەکات بەرێوەبەرەکەت بە دوای کەسێکی شایستەتردا بگەڕێ.
١٦-کاتم نیە لە ئێستادا هیچکات ئەم رستەیە بەکار مەهێنە تەنانەت ئەگەر بەراستی کاتیشت نەبێت، دەتوانیت ئیزن بخوازیت و داوا بکەیت کە کاتێکی دیکەت بۆ دیاری بکەن کە ئەم کارە بکەی.
١٧-ئەمە تەنها …… بەکارهێنانی ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بە گرینگییەوە لە بابەتەکان ناڕوانیت و ئەمەش لای هیچ بەڕێوەبەرێک پەسەند نیە و ئەگەری هەیە داهاتووی کارەکەت بخاتە مەترسییەوە.
١٨-من من من من بەکارهێنانی بەردەوامی من کارێک دەکات خۆپەرەستانە دەرکەویت و هیچ لە هاوکارەکانت کەیفیان پێت نەیەت و مەترسی بۆسەر کارەکەت دروست دەکات.
١٩-زۆر ماندوو دیاری پەیوەندیت بە رووخسارو شێوازی دەرکەوتنی کەسەوە نەبێت تۆ دانەنراویت بۆ بڕیاردان لەسەر کەس کارەکەی خۆت بەردەوام بکە بە بێ دەنگی بۆ ئەوەی بتوانی درێژخایەن کار بکەیت.
٢٠-ببورە، پرسیارێکم هەیە هیچ کات داوای لێبوردن مەکە بۆ شتێک کە پێویست نییە، پرسیار کردن پێویست بە داوای لێبوردن ناکات چوونکە ئەمە پۆینتێکی نێگەتیڤ دەبێت لەسەرت لە شوێنی کارەکەت.
٢١-تەنها یەک دەقە لە کاتی خۆتم بدەرێ هیچ کارێک بە یەک دەقە تەواو نابێت بۆیە پێویستە خۆمان بەدوور بگرین لە بەکارهێنانی ئەم رستانە.
٢٢-خۆزگە بەکارهێنانی ئەم وشەیە هیچ بەڕێوەبەرێک نایەوێت، پێویست ناکات خۆزگە بۆ هیچ شتێک بخوازیت بەڵکو دەبێت کاری بۆ بکەیت و پێی بگەیت نەک خۆزگەی بۆ بخوازی.
سەرچاوە: یەلڵا

ليست هناك تعليقات