مسواگ: ئەپلیکەیشنێکی ئەلیکترۆنی کە بەرهەمەکانتان بۆ دەهێنێتە ماڵەوە
مسواگ بە شێوەیەکی زۆر خێرا خۆی گەیاندە نێو جیهانی بازرگانی ئەلیکترۆنی عێراقییەوە، ئەم پێگەیە خۆی وەکو نمونەیەکی نزیکی پێگەی ئەمازۆن نیشان دەدات لە لایەنی خێرایی و وردەکاری لە گەیاندن و شێوازی ئامادەکردن و پێچاندنەوەی بەرهەمەکان و هەروەها دانانی نرخی ڕکابەر و پیشاندانی مارکە جیهانییەکان و لۆکاڵییەکان.
ئەم گروپە ئەپێکیان داناوە بۆ مۆبایل کە دەتوانیت بە ئاسانی بڕۆیتە نێو پێگەکەیان. هەروەها گرنگییان داوە بە خزمەتگوزاری بەشداربوان و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان و ڕازیکردنیان و هەروەها دەستەبەرکردنی باشترین نرخ و باشترین کاڵا بۆ بەشداربووەکان.
التعليقات على الموضوع