ماڵپەڕیک کۆرسی خوێندنی ئۆنلاین دەستەبەر دەکات

هەرگیز بیرت لە خوێندن کردۆتەوە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە؟ کێشە لە وەڵامی پرسیارەکەدا نییە چونکە لە کۆتاییدا پێویستە تۆ و هاوڕێکانت ڕۆژێک دەربارەی ئەو پێگانە بیستبێتتان یان ببیستن  کە وانەی ئۆنلاینی بە خۆڕایی لە چەند پێگەیەکدا دەگوترێتەوە و ڕەنگە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی پێگەکان  توشی سەرلێشێوانی کردبن و نەزانن کامیان هەڵبژێرن.
پرسیارێکمان ئاڕاستەی (ئەحمەد شوکرە) کرد کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پێگەی ندرس دۆت کۆم ئایا بۆچی عێراقییەکان ندروس هەڵدەبژێرن لەجیاتی بەرنامەکانیتری خویندن چونکە بەرنامەکەی ئێوەش وەکو بەرنامەکانیتر بە زمانی عەرەبی کۆرسەکانتان پێشکەش دەکەن. لە وەڵامدا  گوتی ” لە ئێستادا پێگەی عەرەبی زۆر باش هەیە وەکو ئیدراک یان رواق ئەمانە پێگەی زۆر باشن و ڕاهێنەرەکان زانیاری زۆر باش پێشکەش دەکەن لە بوارە جیاوازەکاندا. بەڵام ئەوەی ئێمە بۆ مەشقپێکراوەکان  دەستەبەر دەکەین و سوریین لەسەری توانا پێویستەکانە بۆ بازاری کار ئەمەش ناتوانن لە هەموو شوێنێک دەستییان بکەوێت”.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ئەندازیاری عێراقی دانیشتوی سەڵتەنەی عومان (ئەحمەد شوکرە) ئاماژە بە تایبەتمەندی ئەو کۆرس و خولانە دەکات کە ندرس پێشکەشی دەکات و هەروەها ئاستی ئەو ڕاهێنەرانەی کارییان لەگەڵدا دەکەن: ” سوورین لەسەر ئەوەی کۆرسەکانمان کردەیی بن و لە لایەن ئەو کەسانەوە بگوترێنەوە کە شارەزاییان لەو بوارانەدا هەبێت. کۆرسی وێنەگرتن لە لەیان وێنەگرێکی پرۆفیشناڵەوە دەگوترێتەوە، کۆرسی تواناکانی فرۆشتن لە لایەن یەکێکەوە دەوترێتەوە کە چەندەها ساڵ لەو بوارەدا ئەزموونی هەیە. تەنانەت بەشداربووانی کۆرسەکانمان دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە ئەوەی لە کۆرسەکان فێریبوون راستەوخۆ کاری لەسەر بکەن و پراکتیزی بکەن، تا دواتر بتوانن کاری خۆیان دەست پێ بکەن یان کاری خۆیان بەرەوپێش بەرن لە کۆمپانیاکانیان.

ليست هناك تعليقات