کاشما خوێندنیشم تەواوکردووە و هیچ كارێكم ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ ، ئێستا خه‌ریكی درووستكردنی كێكم

من ناوم کاشمایە و تەمەنم ٢٢ ساڵە. ماوەی ٨ مانگە خەریکی دروستکردنی کێک و شیرینیم و خولیای لەرادەبەدەرم بۆ ئەو کارە هەیە چونکە خولیای منداڵیم بووە. خۆشبەختانە توانیم لە رێگای ئینتەرنێتەوە پەرەی زیاتر بە خولیاکەم بدەم و شارەزایی تەواو وەربگرم. پاشان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبوک پەیجی تایبەت بەخۆمم دانا و لەو رێگایەوە کارەکانم نمایش دەکەم.
من لە ماڵەوە کاردەکەم و هیچ شوێنێکی تایبەت بە خۆمم نییە. لەگەڵ ئەوەی رێگرەکان زۆرزۆرن بەڵام من کۆڵنادەم. سەرەڕای ئەوەی خوێندنیشم تەواوکردووە و هیچ هەلیکی کارم بۆ بەدەست نەهاتووە خۆم کارم بۆخۆم دۆزیوەتەوە و سەرکەوتووبووم. گرنگ نییە مرۆڤ لە چ ئاستێکدابێت یاخود چ شەهادەیەکی هەبێت، گرنگ ئەوەیە خەونێکی هەبێت و هەوڵ بۆ بەدیهێنانی بدات. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا من سوپاسی هاوسەرەکەم دەکەم، چونکە پاڵپشت و هاوکارێکی زۆر باشە بۆ من.

بڕگه‌ی چیرۆكی من  له‌ بلۆگی كوردكار



ليست هناك تعليقات