لە بابەتی پێشووتر باسێکی کورتی چۆنیەتی رەفتار و هەڵسوکەوتکردن لە کاتی چاوپێکەوتنی کارمان کرد لە چەند خاڵێکی پوخت و بەسوود بۆ ئێوە. بەڵام لەم بابەتەدا گرنگترین ئەو پرسیارانە دەخەینە بەرچاوتان کە ئەگەری هەیە رووبەرووت بێتەوە لە کاتی چاوپێکەوتن و سوودی زۆری دەبێت بۆتان.
مەبەست لەم پرسیارە ئەوەیە کە چۆن خۆت دەبینیت وە چۆن خەڵکی تر سەیرت دەکەن، بۆیە هەوڵ بدە وشەی گونجاو و کورت بەکار بهێنیت بۆ باس کردنی خۆت و دەربرینی تواناکانت و شارەزاییە زانستیەکان و کارکردنت و تواناکانت و ویستەکانت.
مەبەست لەم پرسیارە بۆ زانینی شارەزاییەکانتە و چ توانایەکت هەیە. هەوڵ بدە کورتەیەک لەسەر کاری پێشوترت بدەی وشارەزاییەکەت لێی.
هه‌وڵ بده ته‌نها ئه‌و كارانه باس بكه كه‌وا په‌یوه‌ندی دارن به‌و كاره‌ی كه‌وا پێشكه‌شت كردووه. پێویست ناكات باسی كاری شوفێریت بۆ كۆمپانیایه‌ك بكه‌یت كه‌وا بۆ ژمێریار پێشكه‌شت كردووه.
مەبەست لەم پرسیارە بۆ زانینی هاندەرە راستیەکانە کە وایان لێکردووی کار بکەی لە کاتی خوێندن. ئایا هاندەری ماددی بوو یان مەبەست لێی بەدەست هێنانی شارەزایی و کارامەیی بووە.
وا باشتر پاڵنه‌ره ماددیه‌كان باس نه‌كرێن له‌و خاڵه.
ئەم پرسیارە بە یەکێک لە هەرە پرسیارە شپرزەییەکان دادەنرێت و مەبەست لێی زانینی ئایا هیچ کێشەیەکت هەبووە لێی و چۆن مامەڵەت لەگەل کردووە، هەروەها ئاگاداربە لە راستی وەڵامەکەت.
باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره پیشاندانی حه‌ز و خولیای خۆته له گه‌وره‌تر بوون و زیاتر فێربوون، به‌م وه‌ڵامه هه‌م خاڵی نه‌رێنی ناده‌یت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا جۆره ستایش كردنێكیشه بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
مەبەست لەم پرسیارە زانینی دۆخی ئابووری تۆیە بە بەراوردکردن لەگەڵ هۆکارەکانی جێ هێشتنی کاری پێشووترت. بۆیە راستگۆبە لەوەڵامدا.
هەوڵبدە وەڵامی ئەم پرسیارە مەدەرەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ ، هەوڵبدە کاریگەری نەبێت لەسەر ئەومووچەیەی کارمەندانی دیکە وەریدەگرن لە خاوەن کار.
ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ت گشتی بێت، تیان بگه‌یه‌نه كه‌وا شاره‌زاییت بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌كه‌ت ده‌دات و دڵنیاشیان بكه‌وه كه‌وا له داهاتوودا ده‌یبینن كه‌وا چه‌نده كارامه‌ی.
التعليقات على الموضوع