پێش ئەوەی کارەکەت دابمەزرێنیت ئەم چوار شتە بزانە

هانا عبد القادر
هەمیشە مرۆڤ كە دەیەوی بچێتە ناو كارێكەوە دوو دڵ دەبێت وپرسیار لەدەوروبەر دەكات ، وتەنانەت سەیری دۆخی سیاسی وباری ئابوری وڵات وناوچەكەی  دەكات ونرخی دراو گوڕانكارییەكان لە یەك دەداتەوە .
هەڵبەت  لە ژیانی کاردا، ئەزموونەکان هەموویان دەبنە وانە بۆت، بەڵام ئەگەر پێشوەختە هەندێک شت بزانیت کات و ماندووبوون و پارەت بۆ دەگەڕێنێتەوە.
♦ دەتوانیت بیکەیت
متمانە بەخۆبوون لەسەرووی هەموو شتێکەوە، گوێ مەدە بەو دەنگ و هەستەت کە گومانت بۆ دروست دەکات، بڕوات بە خۆت هەبێت. ئەگەر کێشەت هەیە لە متمانە بەخۆکردن، ئەوە چەندین شێواز هەن کە یارمەتیت دەدەن بڕوات بەهێز بێت، لەوانە وەرزشکردنی بەردەوام یان گوێگرتن لە ئامۆژگاری یەکێکتر.
♦ لەوە خێراترە کە مێشکت بۆی دەچێت

قسە باوەکان دەڵێن دوای چەند ساڵێک ئەنجا ئەگەر بتوانیت قازانج لە کارە بچووکەکەت بکەیت، پێچەوانەکەی راستە، دەتوانیت لە ماوەیەکی کەمدا قازانجی گەورە بەدەست بهێنیت تەنانەت لە ماوەی ساڵی یەکەمدا، خۆت سارد مەکەوە بە قسەی ئەوانەی دەڵێن قازانجکردن زۆری پێدەچێت.
♦ تەرکیزکردن لەسەر ئامانجەکانت
دەبێت خۆت تەرخان بکەیت، ئامانجی واقیعی دابنێ، کاری بۆ بکە و پێشکەوتنەکانت هەڵبسەنگێنە،  ئامانجی رۆژانە، هەفتانە، مانگانە و ساڵانە دابنێ، هەمیشە ئامانجی گەورە بۆ خۆت دابنێ و خۆتی بە دروستی بۆ تەرخان بکە، بە دەستی دەهێنێت.
♦ پێویستت بە یارمەتییە
هەموو کەسێک پێویستی بە یارمەتی و مامۆستایەکە، زیاتر لە سەدا نەوەدی ئەوانەی کاری خۆیان دەستپێکردووە سەرەتا یارمەتییان لە کەسێکی تر وەرگرتووە، دەکرێت ئەو کەسە ئەندامێکی خێزانەکەت، هاوڕێیەکت، یان هەر مامۆستایەک بێت، داوای یارمەتی لەو کەسانە بکە کە لە خۆت سەرکەوتووترن، لەگەڵ خۆت راستگۆبە و وای دامەنێ کە هەموو شت دەزانیت لەبەر ئەوەی وانییە.
♦ ئەمرۆ دەستی پێ بکە
کارەکەت پشت بەو بڕیارانە دەبەستێت کە دەیدەیت و ئەو هەڵوێستانەی لەرۆژی یەکەمەوە هەتە،کارەکەت دوا مەخە و دەستی پێ بکە هەتا یەکێکی دیکە دەستی پێ نەکردووە.

ليست هناك تعليقات