١١ هەڵەی باوی کارخوازان و تازە دەرچووان و ئامۆژگاری ئێمە بۆیان تایبەت بە پیشانگای هەڵی کار

ئەگەر سەردانی پیشانگاکانی هەڵی کار دەکەیت و بە ئاوات و هیوای دۆزینەوەی کارێکی گوونجاو لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی نێوەخۆیی و نێودەوڵەتی کە چالاکن لە هەرێمی کوردستان تکایە بە دوور بە لەو هەڵە باوانەی خوارەوە بۆ ئەوەی کەمترین تێچووت هەبێت لە لایەنی کات و پارە و لایەنی سەرقاڵی هزری و دەروونی و لەو پێشبڕکێیە سەرکەتوو بیت.
١- بە هیچ شێوەیێك سی ڤییەکەت بە شێوەی هاردکۆپی مەبە و بە دەیان کۆپیشی لێ مەکە بۆ ئەوەی هەرزان فڕۆشی بکەی بە دابەشکردن بەسەر کۆمپانیاکان بە بێ ئەوەی سیڤیێکی گوونجاوت هەبێت لە هەمووشی گوونجاوتر ئەوەیە دەبێت لەگەڵ جۆری کارەکە بگونجێت و بۆ ئەو سیڤییەکەت نوێکرابێتەوە.
٢- هەموو کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان ئیمەیڵ (ناونیشانی ئەلیکتڕۆنی) یان هەیە وە لیفلێت و بڕووشەر و نامیلکەیان کارو خزمەتگوزاری خۆیان هەیە نوێنەری خۆشیان لەوێن هەوڵە بیان ناسە و بە شێوەیێکی پیشەگەرییانە قسە بکە و لێیان بپڕسە و بیزنزکارتیان وەرگرە و خۆیان پێ بناسێنە وە دواتر بە ئیمەیڵێك دووبارە خۆتاین پێ بناسێنەوە و سوپاسیان بکە وایان لێبکە تۆیان بە بیر مابێت و ئینجا سی ڤییت بنێرە و پەیوەندی دروست بکە ڕەنگە سوودێکی باشی هەبێت ماوەیێك دوایت ئەو کاتە.
٣- لەو چەند ساڵەی ڕابردوو، زۆر بەی زۆری کۆمپانیاکان و ڕێکخراوەکان سیستەم و شێواز و ئەپلیکەیشنی تایبەتی خۆیان بە شێوەی ئۆنڵاین هەیە و سیڤی بە شێوازی ئەوان پڕدەکەیتەوە و دەنێریت و خۆت تۆمار دەکەیت بە دروست کردنی ئەکاونتێك ئینجا زانیارییەکان دەنووسی و سیڤیەکەت دەنێریت ئەوانی تریش ئاسایی بە شێوەی ئیمەیڵە سیڤییەکەت هاوپێچ دەکەیت بۆ ئەو ئیمەیڵەی کە دایانناوە.
٤- لە زۆری بە شوێنەکانی داوای کەڤەر لێتەر دەکەن بۆ ئەو کارەی کە سیڤیەکەتی پیشکەش دەکەیت کە پوختەی سیڤی و کەسایەتی تۆیە وەکو کاندیدێك بۆ ئەو جۆرە کارە و پۆستە و شێوازێکی تایبەتی خۆی هەیە لە ئینتەرنێتیش بە دەیان و سەدان شێواز و نموونە و تێمپلەیتی ئامادە هەیە و کەمێك دەستکاری دەکەیت بە زانیاری خۆت.
٥- تکایە وێنە لەسەر سیڤییەکانتان دامەنێن ئەگەر داشتانناوە بە گوونجاو و فەرمی بێت.
٦- تا بکرێت سیڤییەکانتان بە لە دوو پەڕە زیاتر نەبێت بە تایبەتی ئەوانەی ئەزموون کاریان کەمە و بۆشایی و سپەیس با کەم بێت نەك بە زۆری نووسین و پەڕە نیە.
٧- ئەگەر دەرچووی بەشی ئینگلیزی بیت پێویستە سیڤییەکەت بە زمانی ئینگلیزی بێت و یان بەشی تریش بیت بە دوای کار بگەڕێت لە کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان بیت.
٨- شێوازی و چۆنیەتی نووسینی ئیمەیڵی فەرمی و پیشەگەری ببن کە وەکو کتابی فەرمی حکمومی وایە و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە و کارکردن لە کەرتی تایبەت بە ئیمەیڵە بە زمانی ئینگلیزی و هەر کاتێك هاوپیچ و بابەتێك دەنێڕن دەبیت بە پیێ ئاست و پۆست و کەسایەتی و جۆری کارەکە گرنگی بە ئیمەیلەکەت بدەیت و توانا و شارەزایت لە ئیمەیڵەکە بە دیار دەکەوێت.
٩- هەوڵدە پێش ئەوەی لە پیشانگایێك بچیت نوێنەرەکانی کۆمپانیاێك بدوێنی کە وەڵامی دەیان پڕسیاریان داوەتەوە و دەیدەنەوە بزانە لۆگۆ و ناو کار و خزمەتگووزارییەکانیان بخوێنەوە ئەگەر زانیت گوونجاوە ئینجا بیان دوێنە نەك وەك کەسێکی نەشارەزا بچێیتە ناو بابەتەکە و ئاستی خۆت بە خەراپ پیشان بدەیت لە یەکەمین نیگا و بە دیارکەوتنت و دوانت بە تایبەتی لە پیشانگاکانی هەڵی کار کە ساڵانە دەکرێت.
١٠- تکایە تا ئەکرێت بتوانە سوود وەرگرن لە کۆرسەکانی ئۆنڵاین کە خۆرایین یان لە سەنتەرەکانی گەشەپێدانی زانکۆکان (سی دی سی) هەن ئامادە بن و بەشدار بن و توانکانتان بەرەوپێش ببەن و بزانن بازاری کار و کارتی تایبەت چیان دەوێت و چۆن کەسەکان دادەمەزرێنن.
١١- هەمیشە بۆ دەوڵەمەندکردنی سی ڤی ئەزموونی ژیانی خۆت بە دوای دەرفەتی کاری خۆ بەخشی بگەرێ و بەشدار بە و مەشقی هاوینە "ڕاهێنانی تواناکان" یان ئینتڕنشیپ وەرگرە و بە بڕوانامە و پشتگیری و سەرچاوەیێکیش بێت و ئەزمووندار دەبیت و پەیوەندی نوێ لە ژیان و پیشەی داهاتووت وەردەگریت.
لە دڵۆپەیێك لەو ئەزموونەی بەندە درکی پێکردووە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو وەکو نوێنەر و بەشداربوو لە پێشانگاکانی هەڵی کار و خزمەتی ٣ ساڵ خزمەت وەکو ستافی سی دی سی زانکۆی سۆران.
بەڕاستی دڵگرانم سەرەڕای هەبوونی بۆشایێکی زۆر و ڕێژەی بێکاری ئاستی وشیاری کار و دۆزینەوەی هەڵی کارکردن لەو ئاستەیە کە ئەمڕۆ تێبینیم کردووە وەکو ساڵانی پێشووتر.....
تێبینی / بەیانی ڕۆژی دووەمی پیشانگای هەڵی کاری ڕوانگە فۆڕاس جۆبز ٢٠١٧ ئامادە دەبم تا نیوەڕۆکەی هەر کەسێك لەو بێت و پێویستی بە هاوکاری ئێمە بێت لەو چوارچێوەیە لەوێ لە خزمەتان دەبین لەگەل خۆبەخش و ستافی سی دی سی زانکۆی سۆران..
Andy Bradosty

ليست هناك تعليقات