بەڵێ، دەتوانیت بە پرۆژەی کۆمیدی دەوڵەمەند بیت!

زۆر جار مرۆڤ هەندێک بیرۆکەی سەیری بە مێشک دادێت بەڵام کاتێک بیری لێدەکاتەوە هەست بە بێ مانایی دەکات و دەست بەرداریان دەبێت. ئەم چەند فۆتۆیە ئەوە روون دەکاتەوە کە بیرۆکەی سەیر دەکرێت پرۆژەی کۆمیدی و پارەیەکی باشیشی لێ بەرهەم بێت!


کورتە نامەی سەر پەتاتە
ئەمە پرۆژەی کوڕێکی تەمەن ٢٥ ساڵە، بیرۆکە شێتانەکەی ئەم کوڕە لە ساڵی ٢٠١٥ و لە رێگەی پێگەی ( پۆتەیتۆ پارسێل) ڕایگەیاند و گوتبووی کە ئەو ئامادەیە لەسەر پەتاتەی کۆن کورتە نامە بنوسێت و بیگەیەنێت و هەقی هەر پەتاتەیەک تەنها ١٠ دۆلارە!
ئەگەر وێنەی کەسەکەشی لەسەر بێت بە ١٤ دۆلارە، ئێستا یەکێک لە پەتاتەکانی  ئەم پێگەیە ناوی ” ترەمپتاتۆ” یە و بە ١٤ دۆلارە، ئەم کەسە بەم کارەی مانگانە ٢٠ هەزار دۆلار بەدەست دێنێت!
پێگەی ملیۆن دۆلار
ئەمە پێگەی گەنجێکی ٢١ ساڵە و پێوستی بە پارە هەبوو بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی، بیرۆکەی پێگەکە تەنها بریتییە لەوەی شاشەی پەیجی سەرەکی دەکرێتە تۆرێکی ملیۆن پێکسل و بۆ هەر پێکسلێک یەک دۆلاری تەرخان کردبوو، بەڵام  هەر پێکسلێک لۆگۆی یەکێک لە کۆمپانیاکانی لەسەر بوو.
ئەم پرۆژەیە لەسەر پێگەی ئی بەی دانرا و زۆر بەخێرایی بڵاو بووەوە، لە کۆتاییدا ئەم گەنجە بوو بە خاوەنی ١ ملیۆن و١٣٧ هەزار دۆلار!
Please shoot all the products together with the dog and take one item away at a time until you are down to the dog and one item. Also shoot the items individually. ^^^––Story about nutty outdoor dog products on the market. Mr Winkle models some of the product: Doggles (goggles).  (Photo by Anacleto Rapping/Los Angeles Times via Getty Images)

  • Facebook

  • Twitter

  • GooglePlus

  • Pinterest
Photo by Anacleto Rapping/Los Angeles Times via Getty Images
دۆگ گلاس
دوای ئەوەی کەسێک بەناوی “ڕونی دی لولو” هەستی کرد کە لەبەر هەتاو سەگەکەی تووشی چاو ئێشە دەبێتم بڕیاری دا کە چاویلکە بۆ سەگەکەی درووست بکات، یەکێک لە کۆمپانیاکان ئەم بیرۆکەی پێ باش بوو، کاری ئەم کۆمپانیایە تەنها درووست کردنی چاویلکەی هەتاوییە بۆ سەگ!
دوای سەرکەوتنی ئەم بیرۆکە سەیرە ئێستا کۆمپانیاکە چاویلە بۆ سەگی پۆلیسیش درووست دەکات.
بەردی ماڵی
ئەمە لەهەموویان سەیرترە، چیرۆکەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٥ دەگەڕێتەوە کاتێک گاری داهل بیری لەو جێگرەوەی ئاژەڵی ماڵی کردەوە، بۆیە بڕیاری دا کە شێوەی دەموچاو بخاتە سەر بەردی ئاسایی و هەر بەردێک بە نزیکەی ٤ دۆلار بیفرۆشێتەوە، ئەمەش چونکە ئەم بەردانە ڕۆحیان سووکە و دەتوانرێت لەماڵەوە دابنرێت لەبری ئاژەلە ماڵیەکان و  ئەم بەردانە نامرن و خۆشیان پیس ناکەن!
ئەم پرۆژەیە سەری گرت و خاوەنەکەی بووە ملیۆنێر!
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە شەرم لە بیرۆکەکانت نەکەیت وتۆش پرۆژەی شێتانەی خۆت هەبێت!

ليست هناك تعليقات