دەرچووان لە جیاتی ئاھەنگ شیوەن بگێڕن
ساڵانە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ئاھەنگی دەرچوون بۆ پۆلێک لە خوێندکارانیان ساز دەکەن، دەبێت لەم ئاھەنگانەدا وەزیری خویندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆکان کە ئامادەی دەبن دڵیان بە چی خۆشبێت، لە کاتێکدا یەکێک لە کۆنترین و گەورەترین زانکۆکان کە زانکۆی (سەڵاحەددین)ە ، بە پێی دوایین رێزبەندی ماڵپەری (Ranking web of universities) لەسەر ئاستی جیھان لە ریزبەندی (١٧٩١٥)مینە و، لە ئاستی زانکۆکانی سۆماڵ و جیبۆتییە، لە ئاستی ناوخۆیی عێراقیشدا (٣٢)مین زانکۆیە و لە دوای زانکۆکانی موسڵ، کوففە و تکریت دێت، کە ئێستا ھەندێکیان لەژێر دەسەڵاتی داعشدان، تەنانەت لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش لە دواوەی ھەندێک زانکۆی دیکەیە کە بە تەمەن و قەبارە لەو بچووکترن.
قسە تەنھا لەسەر زانکۆی سەڵاحەددین نییە، ئەو کەموکوڕیانەی ھەن زۆربەی زانکۆکان دەگرێتەوە، سیستەمی خوێندن فاکتەرێکی بەھێزە بۆ دیاریکردنی ئاستی زانکۆ، بەڵام زانکۆکانی کوردستان گرنگی پێنادەن، خوێندکاران تا قۆناغێک دەبڕن بە دەیان سەرچاوەی کۆنی ماوەبەسەرچوو لەلایەن مامۆستاکانیانەوە بۆ کۆپی دەکرێت، دواتر وەکو پرۆگرام تاقیکردنەوەی لەسەر دەکەن، بە تایبەت لە کۆلێژە ئەدەبییەکان، تاوەکو ئێستاش لە زۆربەی کۆلێژەکان زمانێک دیارینەکراوە بۆ پرۆگرامی خوێندن، کۆرس بووک، داتاشۆ و دڵنیایی جۆری ھەمووی ناوی بریقەدارن کە بوونیان نییە و تا رادەیەکی زۆر کاری لەسەر ناکرێت. ئەوە نوکتەیە، کاتێک بەشی راگەیاندن لقی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ھەبێت، کەچی ستۆدیۆیەکی لێ نەبێت بۆ راھێنان و فێربوون، ئەم نموونەیە دڵۆپێک ئاوە لە دەریادا.
توێژینەوەی زانستی کە دەبێت قوتابیان ئەنجامی بدەن، بگرە نامەی ماستەرو دکتۆراش بووەتە شتێکی رۆتینی کە تەنھا پێویستە ھەبێت بێ ئەوەی ھەڵسەنگاندنێکی وردی بۆ بکرێت، یەکێک لە کۆلێژەکان بە سەدان توێژینەوەی زانستی و نامەی ماستەری فرێداوەتە ناو توالێت، ئەگەر ئەم توێژینەوەو نامانە بەسوود بن و بابەتی نوێی تێدا داھێنرابێت فرێنادرێن بۆ ئەم شوێنە، بروانامەی ماستەر بووەتە ئاو خواردنەوە ھەر خوێندکارێک بیەوێت دوای تەواوکردنی کۆلێژ خێرا روودەکاتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە بەدەستھێنانی بروانامە و نووسینەوەی نامەی ماستەری ئامادەکراو لەلایەن خودی مامۆستای سەرپەرشتیار بە بڕە پارەیەکی دیاریکراوە، لەگەڵ ئەمانەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆنتاکتیان لەگەڵ ھەندێک زانکۆی وڵاتانی دەرەوەدا کردووە، بە گوێرەی بڕیار و رێنمای وەزارەت تەنھا ئەم زانکۆیانە باوەرپێکراون کە نازانرێت لەسەر چ پێوەرێکی زانستی دەرچووە، ئەم زانکۆیانە ھیچ زانست و خستنەسەرێکی تر نادات بە خوێندکارانی کورد، تەنانەت کاتێک دەگەڕێنەوە ناونیشان و ناوەڕۆکی توێژینەوە و نامەکانیان وەرناگێڕن بۆ سەر زمانی کوردی، لە جیاتی ئەوەی خوێندکارانی کورد بڕی پارەی خوێندنەکە لە وڵاتانی دەرەوە خەرج بکەن، ئەوا دەتوانرێت لە کوردستان بخوێنن و پارەکەش بچێتە سەر داھاتی کوردستان، چونکە ئەو زانکۆیانەی کە دەستنیشانکراون جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ زانکۆکانی کوردستاندا نییە.
تا ئێستاش قبوڵ خاس ماوە، ئەم ساڵ چەند حالەتێک ھەبوون، یەکێکیان لە کۆلێژی زمان بوو. وەرگرتنی قوتابی عەرەب بە رێژەیەکی زۆر لە بەشی راگەیاندن چ سوودێکی ھەیە کاتێک فێری زمانی کوردی نەبێت و بۆ دەزگا عەرەبییەکان کار بکات، خۆ دەتوانرێت لەلایەن وەرگرتنی ناوەندیی قوتابییانەوە لە بەشی دیکە وەربگیرێن. جیاوازی نێوان زانکۆ ئەھلی و حکومییەکان بێ سنوورە، ھەندێک لە کۆلێژە ئەھلییەکان تاوەکو ئێستاش لە نێو فەرمانگە ئەمنییەکانی سەردەمی بەعس دەخوێنن و لە چەندین خزمەتگوزاری سەرەتای بێبەشن، بەلاتانەوە سەیر نەبێت وھەر بەم شێوەیە وێران دەبێت، کاتێک بەرپرسەکان ئاگادارن ئەمە رەوشی زانکۆ حکومییەکانە و، بێباکانە منداڵەکانیان بنێرن بۆ زانکۆکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا.
کاتێک وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت ئەوان پێویستیان بە دەرچووی چەند بەشێک نییە و، لە ھیچ شوێنی دیکەش جێگایان نابێتەوە، ئیتر بۆچی ئەم بەشانە داناخرێن؟! ئەم ساڵ تەنھا لە زانکۆی سەلاحەددین نزیکەی ٣٤٠٠ خوێندکار دەرچوون، کورەکان ھاواریان دەکرد “بازار خۆت بگرە وا ھاتین” ، کچەکانیش دەیانگووت “مەتبەخ چاوەرێمان دەکات”.
– دلۆڤان سلاحشۆڕ
– ڕۆژنامەنووس

التعليقات على الموضوع